هەواڵێكى خۆش بۆ هاندەرانى بارشەلۆنە, دوو ئەستێرەى يانەكە گرێبەستەكانيان نوێدەكەنەوە..!!

دوێنێ دوو شەمە يانەى بارشەلۆنەى ئسپانى بە فەرمى بلاوى كردەوە كە لەگەڵ بەرگريكارى ئەرجەنتينى و ياريزانى يانەكەيان (خافێر ماسكێرانۆ) و هەروەها يارى دروستكەرى بارشەلۆنە (نيمار داسيلڤا)ى بەرازيلى گەشتوونەتە رێككەوتن بەمەبەستى نوێكردنەوەى گرێبەستەكانيان.

لە تۆرى كۆمەڵايەتى تويتەر هەژمارى فەرمى باشەلۆنە بلاوى كردەوە كە نوێكردنەوەى گرێبەستى ياريزانى ئەرجەنتينى ماسكێرانۆ تا ساڵى ٢٠١٩يە.

هەروەها باس لەوەشكراوە كە كاتى واژۆ كردنى گرێبەستەكە دواخراوە بۆ رۆژى پێنج شەمەى داهاتوو, چونكە بەرێوەبەرى كارەكانى ماسكێرانۆ (واڵتەر تامر) بەمەبەستى ئەنجامدانى چەند كارێك لە ئەرجەنتينە.

هەروەها لە تويتێكى جياوازتردا يانە هەژمارى يانە كەتەلۆنيەكە ئاماژەى بۆ ئەوە كردوە كە ئيدارە يانەى بارشەلۆنە گەشتونەتە رێككەوتن لەگەڵ نيما, بريارە رۆژى هەينى گرێبەستێكى نوێ واژۆ بكەن كە ماوەى نوێكردنەوەكەى تا ٢٠٢١ دەبێت.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *