Home / ئەوروپا / دواى ياريەكە ئنريكى و گوارديۆلا چيان وت..!!

دواى ياريەكە ئنريكى و گوارديۆلا چيان وت..!!

شەوى رابردوو لە ميانى ياريەكانى جەولەى سێيەمى قۆناغى كۆمەڵەكانى چمپيۆنزليگ يانەى بارشەلۆنە لە نێو ياريگاى خۆى (كامپ نۆ) ميواندارى لە يانەى مانچستەر سيتى ئنگليزى كرد و توانى بە چوار گۆڵى بێ وەلام ياريەكە بباتەوە و سێ خاڵى گرنگ بەدەست بهێنێت.

دوابەدواى ياريەكە هەريەكە لە لويس ئنريكى راهێنەرى يانەى بارشەلۆنەى ئسپانى و پيپ گوارديۆلاى راهێنەرى مانچستەرسيتى ئينگليزى لە كۆنگرەيەكى رۆژنامەوانيدا لێدوانيان بۆ دەزگاكانى راگەياندندا.

ئينريكى لە كۆنگرە رۆژنامەوانيەكەدا زياتر وەسفى ميسى كرد و وتى: “تواناى ليۆ مێسى-يمان لە تۆپى پێدا بينى, دەتوانيت چاوەرێى هەموو شتێكى لێبكەيت, هەرچەندە ماوەيەكى زۆر لە تۆپى پێ دابرا بەڵام هيچ نەگۆرا و بگرە رۆژ لە دواى رۆژ دەدرەوشێتەوە, ئێمە خۆشبەختين كە هەموو رۆژێك لە راهێنانەكاندا دەيبينين, ئەگەر كەسێك گومانى لە ميسى هەبێت ئەوا ساويلكەيە”.

سەبارەت بە ياريەكە ئنريكى وتى: “ئێمە پێشبينيمان نەكردبوو كە ئەنجامەكە بەم شێوەيە دەبێت, ياريزانەكان ئاستێكى زۆرباشيان پێشكەش كرد لە هەموو جێگاكان, ماسكێرانۆ ناوازە بوو, توانى ئەو پلانەى پێى سپێردرابوو بە شێوەيەكى نمونەيى جێبەجێى بكات”.

 

لەبەرامبەردا گوارديۆلا پێى وايە ياريەكە لە دواى كرانە دەرەوەى براڤۆ بە كارتى سور رێرەوى ياريەكەى گۆرى, وتى: “تا ئەو كاتەى كە براڤۆ كارتى سورى وەرنەگرتبوو ياريەكى باشمان كرد, بەڵام ئەمەش بەشێكە لە تۆپى پێ”.

 

گوارديۆلا سەبارەت بە هۆكارى بەشدارى پێنەكردنى سێرجيۆ ئەگوێرۆ لە سەرەتاوە وتى: “ئێمە پێويستمان بە پاڵپشتى زياتر بوو لە هێڵى بەرگر”.

كۆمێنت لەسەر ئەم بابەتە بنوسە

ئيمەيڵەكەت پارێزراو دەبێت و دەرناكەوێت. *

*