بارشەلۆنە و مانسيتى, لە ئاستى تەكتيكى و هێشتنەوەى تۆپ كاميان براوە بوون..!!

هەروەك هەموو جارێك دواى ياريەكان هەموان چاويان لە ئەنجامى ياريەكەيە و بير لە ژمارە و ئەنجامەكانى تر ناكەنەوە وەك لێدانى تۆپ و رێژەى كۆنترۆڵكردن و هێشتنەوەى تۆپ و چەندينى تر, بەڵام لە رووبەروو بوونەوەى بارشەلۆنە و مانسيتى كارەكە تەواو جياوازەو جگە لە ئەنجامى كۆتايى چاو لەوەشدەكرێت كە ئاخۆ ئەو دوو يانەيەى كە پلانەكانيان تيكى تاكايە بنياتنەرەكەشى خودى گوارديۆلا بوە چۆن دەبێت و كاميان براوە دەبێت.

لە ياريەكەدا كە لە ياريگاى كامپنۆ بەرێوەچوو مانسيتى چوار گۆڵى لێكرا كە سێ لە گۆڵەكان ئەستێرەى جيهانى ليۆنێل ميسى تۆماريكرد.

هەمووكاتێك رێژەى هێشتنەوەى تۆپ ژمارەيەكى گرنگى ياريەكانى پيپ گوارديۆلايە و لەگەڵ هەريانەيەك بووبێت بەردەوام لەو رووەوە سەركەوتوو بوە, لەم ياريەش كە بەرامبەر يانەى بارشەلۆنە بەرێوەچوو (ئەو يانەيەيە كە خودى پيپ گوارديۆلا بنياتنەرى پلانى تيكى تاكاى بوو) هەر بۆيە بوو بە بەڵا بەسەريەوە و نەيتوانى بە ئەنجام و بە ژمارە سەركەوتوو بێت.

لە ياريەكە رێژەى هێشتنەوەى تۆپ لە سودى بارسا بە رێژەى ٥٤% بوو وە مانسيتى بە رێژەى ٤٦% ئەمەش بە پێى بەيانى راگەياندراوى فەرمى پێگەى يەكێتى تۆپى پێى ئەوروپا.

 

Pin It

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *