Home / ئسپانيا / لە كۆى ١٥٠ يارى بەدرێسى بارشەلۆنە, نيمار داسيلڤا چى كردوە و دەستكەوتەكانى چى بوون..!!

لە كۆى ١٥٠ يارى بەدرێسى بارشەلۆنە, نيمار داسيلڤا چى كردوە و دەستكەوتەكانى چى بوون..!!

بە ئەنجامدانى يارى نێوان بارشەلۆنە و مانسيتى كە شەوى رابردوو لە ميانى جەولەى سێيەمى قۆناغى پاڵاوتنەكانى ئەوروپا بەرێوەچوو وە بارشەلۆنە بە ئەنجامى ٤-٠ براوە بوو نيمار داسيلڤاى بەرازيلى ژمارەى ياريەكانى لەگەڵ بارشەلۆنە گەياندە ١٥٠ يارى لە سەرجەم پاڵەوانێتيەكاندا.

ئەستێرە بەرازيليەكە وەرز لەدواى وەرز ئاستێكى جێگير پێشكەش دەكات لە بارشەلۆنە بە تايبەتى لە وەرزى ٢٠١٣ – ٢٠١٤ هەرچەندە لەو وەرزەدا چەندين كێشەى بۆ هاتە پێش بەتايبەتى كێشەى فێڵكردن لە گرێبەستەكەى كە لە يانەى سانتۆسەوە پەيوەندى كرد بە بارشەلۆنە.

سەرجەم ئەو ١٥٠ ياريەى نيمار لەگەل بارشەلۆنە بەم شێوەيەيە: ٩٩ يارى لە خولى پلە يەكى ئسپانيا, ٣٤ يارى لە خولى يانە پاڵەوانەكانى ئەوروپا, ١٤ يارى لە جامى شارى ئسپانيا, دوو يارى لە جامى سوپەرى ئسپانيا, ياريەكيش لە جامى جيهانى يانەكان.

نيمار لەو ١٥٠ ياريەى ئەنجاميداوە لەگەڵ بارشەلۆنەدا ٩١ گۆڵى كردوە كە بەم شێوەيەيە: ٥٩ گۆڵ لە خولى پلە يەكى ئسپانيا, ١٩ گۆڵ لە خولى يانە پاڵەوانەكانى ئەوروپا, ١٢ گۆڵ لە جامى شاى ئسپانيا, ئەك گۆڵيش لە جامى سوپەرى ئسپانيا.

نيمۆ لەگەل بارشەلۆنە لە كۆى ئەو ١٥٠ ياريەى ئەنجاميداوە توانيويەتى ٥٨ گۆڵ دروست بكات بۆ هاورێكانى بەم شێوەيە: ٤١ ئەسيت لە خولى پلە يەكى ئسپانيا, ١٢ ئەسيست لە خولى يانە پاڵەوانەكانى ئەوروپا, ٣ ئەسيست لە جامى شاى ئسپانيا, ٢ ئەسيست لە جامى جيهانى يانەكان.

هەروەها ٣٠ كارتى زەردى وەرگرتوە بەڵام هيچ كارتێكى سورى پێنەدراوە, توانيويەتى ١٢١٧٨ خولەك بەدرێسى بارشەلۆنەوە يارى بكات, رێژەى گۆڵەكانى دابەشدەكرێت بەسەر هەر ١٣٤ خولەكێك لە يارى كردنى, بەڵام ئەگەر باس لە رێژەى بەشداريكردنى بكەين لە گۆل ئەوا لە هەر ٨١ خولەكێك بەشدارى لە تۆماركردنى گۆڵێكدا كردوە.

لە رووى خەلاتى تاكەكەسيەوە نيمار توانيويەتى لە وەرزى ٢٠١٥ پلەى سێيەم بێت لە خەڵاتى تۆپى ئاڵتوونى, هەروەها لە نێو پێكهاتەى باشترينەكانى جيهان بوە بۆ سالى ٢٠١٥, وە لە پێكهاتەى وەرزى ٢٠١٤-٢٠١٥ى يوفا بوە.

بەڵام لە روويى خەڵتى كۆمەلەوە نيمار يارمەتيدەرى بارشەلۆنە بوە بۆ بردنەوەى ٨ نازناو, يەك نازناوى خولى يانە پاڵەوانەكانى ئەوروپا, ٢ خولى پلەيەكى ئسپانيا, ٢ جامى شاى ئسپانيا, ٢ جامى سوپەرى ئسپانيا, ١ جامى سوپەرى ئەوروپا, ١ جامى جيهانى يانەكان.

كۆمێنت لەسەر ئەم بابەتە بنوسە

ئيمەيڵەكەت پارێزراو دەبێت و دەرناكەوێت. *

*