Home / ئەوروپا / باشترين ياريزانى جەولەى سێيەمى چامپيۆنزليگ دەستنيشان كرا..
cvm70lbxyaacs6h

باشترين ياريزانى جەولەى سێيەمى چامپيۆنزليگ دەستنيشان كرا..

شەوى سێ شەمە و چوارشەمە جەولەى سێيەمى ياريەكانى قۆناغى كۆمەڵەكانى چامپيۆنزليگ بەرێوەچوو كە ١٦ ياريى ئەنجامدرا.

دواى كۆتايى هاتنى ياريەكانى جەولەى سێيەم يەكێتى تۆپى پێى ئەوروپا لە پێگەى فەرمى خۆيەوە ناوى هەشت ياريزانى بلاوكردەوە كە پاڵێوراون بۆ ئەوەى يەكێك لەو ياريزانانە وەك باشترينى ئەو جەولەيە دەستنيشان بكرێت.

ياريزانەكان بريتى بوون لە (ديماريا “پاريس سانجێرمان”, ليۆنێل ميسى “بارشەلۆنە”, كاراسكۆ “ئەتلەتيكۆمەدريد”, مەسعود ئۆزێل “ئارسنال”, رياز مەحرەز “ليستەرسيتى”, سەمير ناسرى “ئشبيليە”, ئۆباميانگ “دۆرتمۆند”, بوفۆن “يوڤانتۆس”).

بەڵام لە كۆتايدا ليۆنێل ميسى توانى بە كۆكردنەوەى زۆرترين دەنگ وەك باشترين ياريزانى جەولەى سێيەمى قۆناغى كۆمەڵەكان چامپيۆنزليگ ديارى بكرێت, ئەويش دواى ئەو ئاستە بەرزەى لە يارى يانەكەى بەرامبەر مانچستەر سيتى پێشكەشى كرد كە توانى هاتريك تۆماربكات.

14657259_731087347069934_8562911685128144066_n

تا يەكێك لەو يارزانانە وەك باشتريى ئەو

كۆمێنت لەسەر ئەم بابەتە بنوسە

ئيمەيڵەكەت پارێزراو دەبێت و دەرناكەوێت. *

*