Home / كوردستان / هۆكارى گيان لەدەستدانى ياريزانەكەى هەولێر ئاشكرا بوو, سەفين كانەبى خۆى باس لە هۆكارەكەى دەكات..!!
سەفين كانەبى

هۆكارى گيان لەدەستدانى ياريزانەكەى هەولێر ئاشكرا بوو, سەفين كانەبى خۆى باس لە هۆكارەكەى دەكات..!!

دواى ئەوەى صالح محمد ياريزانى هەلبژاردەى لاوانى كوردستان و يانەى هەولێر بە هۆى وەستانى گورچيلەكانيەوە گيانى لەدەستدا و ئەم رووداوەش كاردانەوەى زۆرى لە نێو كوردستان و بگرە عێراقيشدا بەدواى خۆيدا هێنا, سەرۆكى يەكێتى تۆپى پێى كوردستان هۆشدارى دەداتە لايەنە پەيوەنديدارەكان و باس لە هۆكارى مردنى ئەو ياريزانە لاوە دەكات.

سەفين كانەبى سەرۆكى يەكێتى تۆپى كوردستان لە پێگەى فەرمى يەكێتيەكەوە پەيامێكى بلاو كراوەتەوە كە باس لە هۆكارى مردنى ياريزانە لاوەكەى هەولێر دەكات و هەروەها داواش لەلايەنە پەيوەنديدارەكان دەكات كارى جدى بكەن تا گەنجى تر نەبێتە قوربانى.

پەيامەكەى سەفين كانەبى سەرۆكى يەكێتى تۆى پێى كوردستان:


بۆ/ ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان
بۆ/ وه‌زاره‌تى ناوه‌خۆى هه‌رێمى كوردستان
بۆ/ وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى هه‌رێمى كوردستان

بابه‌ت/ مردنى یاریزانى هه‌ڵبژارده‌ى لاوانى كوردستان (ساڵح محه‌ممه‌د).

له‌ ١٠ـى تشرینى یه‌كه‌مى ٢٠١٦ هه‌ولێر هه‌ژایه‌وه‌ به‌ هه‌واڵى كۆچى دوایی یه‌كێك له‌ یاریزانه‌كانى هه‌ڵبژارده‌ى لاوانى كوردستان و یانه‌ى هه‌ولێر, ئه‌ویش یاریزان (ساڵح محه‌ممه‌د)ـى ته‌مه‌ن (٢٠) ساڵان بوو.

ئه‌م ڕووداوه‌ له‌ نێوه‌ندى وه‌رزشى عێراق به‌ گشتى و هه‌ولێر به‌ تایبه‌تى شۆكێكى گه‌وره‌ بوو, چونكه‌ ئه‌م یاریزانه‌ كتوپڕ هه‌ردوو گورچیله‌كانى له‌كاركه‌وتن و بوه‌ هۆى گیان له‌ ده‌ستدانى, له‌ كاتى به‌دواداچووندا بۆ زانینى هۆكارى مردنه‌كه‌ى ده‌ركه‌وت, كه‌ پێكانى له‌ ئه‌ژنۆدا هه‌بووه‌, له‌ كاتى چوونى بۆ لاى دكتۆر چاره‌سه‌رى پێویستى وه‌رگرتووه‌ و ئامۆژگارى كردووه‌, كه‌ بۆ به‌هێزكردنى ماسولكه‌كانى ئه‌ژنۆى ڕاهێنانى وه‌رزشى بكات, ئه‌مه‌یش واى له‌ یاریزانى كۆچكردوو كردووه‌, بچێته‌ یه‌كێك له‌ هۆڵه‌ وه‌رزشییه‌كانى شارى هه‌ولێر, كه‌ له‌ ئێستادا به‌ شێوه‌ى نایاسایی به‌ربڵاوه‌.

یه‌كێك له‌ ڕاهێنه‌ره‌كانى ئه‌م هۆڵانه‌ بڕواى به‌ یاریزانى ناوبراو هێناوه‌, كه‌ ته‌واوكارى خۆراكى به‌كاربهێنێت, به‌ تایبه‌تى مادده‌ى (كریاتین), بۆ زانین ئه‌م مادده‌یه‌ ترسناكه‌ له‌ كاتى به‌كارهێنانى به‌ هه‌ڕه‌مه‌كى و بێ ئه‌نجامدانى پشكنینى پزیشكى, چونكه‌ یه‌كێك له‌ هۆكاره‌كانى له‌ ناوچوونى گورچیله‌ به‌رز بوونه‌وه‌ى ئه‌م مادده‌یه‌, سه‌ره‌ڕاى به‌رز بوونه‌وه‌ى ڕێژه‌ى ئه‌نسۆلین له‌ خوێن و كه‌مبوونه‌وه‌ى شه‌كره‌ى خوێن له‌ ده‌رئه‌نجامى ئه‌م مادده‌یه‌, ئه‌مه‌یش هۆكاره‌ بۆ كه‌مبوونى رێژه‌ى ئاو له‌ جه‌سته‌دا, به‌كارهێنانى ئه‌م ماددانه‌ له‌ كوردستان به‌م دواییانه‌ زۆر بڵاوه‌, به‌ تایبه‌ت مادده‌ى جۆره‌كانى (پرۆتین و كریاتین و ده‌رمانى وزه‌به‌خش), كه‌ سه‌رجه‌میان سوودى كه‌میان بۆ وه‌رزش هه‌یه‌ و زیانى گه‌وره‌یان هه‌یه‌, به‌ تایبه‌ت له‌سه‌ر جگه‌ر و گورچیله‌.

بۆیه‌ له‌ سۆنگه‌ى هه‌ست كردنمان به‌ به‌رپرسیاریه‌تى داواكارین له‌ به‌رێز سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان و هه‌ردوو وه‌زاره‌تى ناوه‌خۆ و ته‌ندروستى, به‌ ده‌ركردنى فه‌رمانى راگرتن و هێنانه‌ ناوه‌وه‌ى ئه‌م ماددانه‌ بۆ سنورى هه‌رێمى كوردستان و, سانسۆر خستنه‌ سه‌ر هۆڵه‌ وه‌رزشییه‌كان و به‌دواداچوون كردن بۆیان, به‌ به‌كارنه‌هێنان و نه‌فرۆشتنى له‌ ژێر ناوى (ته‌واوكاره‌ خۆراكییه‌كان) تا زیان كه‌وتووانى ئه‌م هۆڵانه‌ زیاتر نه‌بن.

سه‌فین كانه‌بى
سه‌رۆكى یه‌كێتى تۆپی پێی كوردستان
٢١ـى تشرینى یه‌كه‌مى ٢٠١٦

كۆمێنت لەسەر ئەم بابەتە بنوسە

ئيمەيڵەكەت پارێزراو دەبێت و دەرناكەوێت. *

*