Home / ووتار / شکستی ( مـانچـسته‌ر سـیتی ) بـــۆ ؟!

شکستی ( مـانچـسته‌ر سـیتی ) بـــۆ ؟!

ڕووبه‌ڕبوونه‌ی ئه‌م دوو یانه‌یه‌ به‌هیچ جۆرێک ساده‌ نییه‌ ، له‌هیچ ڕوویه‌که‌وه‌ . یانه‌ی بارسا له‌ئێستادا یه‌کێکه‌ له‌هه‌ره‌ به‌هێزترینه‌کان سه‌ر ئاستی زه‌وی هیچ بۆنه‌ و پاڵه‌وانێتیه‌ک نییه‌ بۆ پله‌ی یه‌که‌م نه‌ڕوات ، خاوه‌نی یه‌کێک له‌باشترین یاریزانه‌کانی مێژووی تۆپی پێیه‌ ، هێز و کلتوری تایبه‌ت به‌خۆیه‌تی ، کاتێک یانه‌یه‌ک له‌م ئاسته‌دا بێت له‌ یاریگای خۆیدا پێشوازیت لێ بکات دۆڕان ته‌واو چاوه‌ڕوانکراوه‌ .
هه‌رچی یانه‌ی مانچسته‌ر سیتی یانه‌یه‌که‌ وه‌ک پڕۆژه‌ سه‌یر ده‌کرێت ، یانه‌یه‌کی ساوایه‌ له‌ کێبڕکێ کردن له‌گه‌ڵ گه‌وره‌کان ، له‌ ژێر ئه‌م ناونیشانانه‌ ئه‌م دوو یانه‌یه‌ له‌ یاریگای کامپ نۆ به‌کتریاندا کێشــا … !
یانه‌ی بارسا وه‌ک هه‌میشه‌ به‌پلانی ” 4 ,3, 3 ” هاته‌ نێو یاریگا ، ئامانجی یانه‌ی بارسا کۆنتڕۆڵکردن ، گلدانه‌ووه‌ی تۆپ بوو ، هاوکات زۆر زوو گواسته‌وه‌ی تۆپ بوو بۆ یاریزان ” میسی _ نیمار _ سوارێز ” چوونکه‌ له‌ ئێستادا ‘ لویس ئه‌رنریکی ‘ ستراتیژی گۆڕینی ته‌وه‌ره‌ی – ناوه‌نده‌ بـــۆ هێرشبه‌ر – کارێکی ته‌واو لۆژیکیه‌ به‌و پێیه‌ی له‌ ئێستادا هیچ سیانه‌یه‌ک نییه‌ چه‌شنی ئه‌و سێ هێرشبه‌ره‌ بن ، پاڵه‌وانی پشت گواستنه‌وه‌ی تۆپه‌کان – ئینێستا – دیاریکرا . به‌زمانێکی ته‌کتیکی هه‌ڵسوڕانی یاریه‌که‌ ئه‌ریکی ” ئه‌ندرێس ” ه‌ ، خاڵێکی دیکه‌ دروستکردنی فشاری ڕاسته‌قینه‌یه‌ له‌ لایه‌ن ” ئه‌لبا _ ماسکیرانۆ ” به‌و مه‌رجه‌ی له‌ کاتی بردنی هێرشدا ، – پۆسکێت – ڕووماڵی جێگانیان بکات ، خاڵێکی دیکه‌ سوود وه‌رگرتنه‌ له‌ تۆپه‌ وه‌ستاوه‌کان تا ئه‌وه‌ی بگه‌نه‌ گۆڵی تیپی دژ ، به‌گشتی ئه‌مه‌ سیناریۆی ” بـارسا ” بوو . له‌سه‌ر په‌ڕاوی سپی … !
یانه‌ی سیتیزن به‌پلانی ” 4,2,3,1 ” هاته‌ نیو یاریگا ، پێش ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌که‌ی ” بـارسا ” پێکهاته‌ی سیتیزن له‌و ئاسته‌دا نه‌بوو بتوانێت کێبڕکێی گه‌وره‌کان بکات ، به‌و پێیه‌ی ئاستی یاریزانه‌کان به‌گشتی که‌ره‌سته‌کانی به‌ر ده‌ستی ئاستیان ته‌واو دیاریکراوه‌ ، له‌ هه‌ر باڵدا یاریزانی به‌توانای نییه‌ تا ئه‌وه‌ی له‌و ڕێگایه‌وه‌ فشار دروست بکات که‌ ڕه‌گه‌زێکه‌ پیپ زۆرینه‌ی جار پشتی پێده‌به‌ستێت ، پێکانی هێرشبه‌ری ژماره‌ یه‌کی یانه‌که‌ ‘ سێرجۆ ئه‌گوێرۆ ‘ ته‌واو ناهاوسه‌نگی خسته‌ پێکهاته‌ی مانچسته‌ر ، هه‌رچه‌نده‌ پیپ ” دیبرۆینی ” وه‌ک هێرشبه‌ری سێبه‌ر به‌کارهێنا به‌ڵام نه‌هه‌ر ئامانجدار نه‌بوو به‌ڵکوو توانای جێ به‌جێکردنی ئه‌رکه‌کانی خۆشی نه‌بوو .
ستراتیژی گواردیۆلا له‌سه‌ره‌تای یاریه‌که‌ مێژینی گه‌ف و کوڵی یاریزانه‌کانی بارسا بوو ، خاڵێکی دیکه‌ش له‌ ستراتیژیه‌که‌ی ، خاوکردنه‌وه‌ی یاریه‌که‌ له‌ پێناو هاتنه‌ پێشه‌وه‌ی یاریزانه‌کانی بارسا بوو تا ئه‌وه‌ی ئه‌و ڕووبه‌ری بارسا ده‌یدات به‌ ده‌سته‌وه‌ سیتیزن داگیری بکات به‌ هێرشی هه‌ڵگه‌راوه‌ به‌ سه‌رپه‌رشتی ” نۆلیتۆ _ سترلینگ ”
ئه‌وه‌ی چاوه‌ڕوان نه‌کراوبوو بۆ هه‌مووان به‌گشتی بۆ خوودی پیپ به‌تایبه‌ت به‌رگریکاران به‌ تایبه‌ت تر ئه‌و هه‌ڵه‌ نه‌خوازراوه‌بوو که‌ گۆڵی یه‌که‌می هێنا ، له‌ نیوه‌ی یه‌که‌مدا له‌سه‌رجه‌م ڕووه‌کانی ” کلدانه‌وه‌ی تۆپ ، زوو وه‌رگرتنه‌وه‌ی تۆپ ، دروستکردنی هه‌لی گۆڵ ” مانچسته‌ر سیتی پێشه‌نگ بوو ، به‌درێژای ئه‌و تایمه‌ هیچ جۆره‌ په‌یوه‌ندیه‌ک نه‌مابوو له‌ نێوان ” میسی _ سوارێز _ نیمار ” بۆ سه‌لماندی قسه‌که‌م سوود له‌ دووباره‌ بینینه‌ووه‌ی ئه‌و تایمه‌ وه‌ربگره‌
تایمی دووه‌م ، پیپ به‌فشاری ڕاسته‌قینه‌ له‌ ١٥ی یه‌که‌مدا ده‌ستی پێکرد چه‌ند جار نزیک بوو له‌ گه‌شتن به‌ئامانج ، به‌ڵام نه‌بوونی هێرشبه‌ر هۆکاربوو له‌ گۆڵ تۆمارنه‌کردن ، له‌کاتێکدا سیتی به‌دوای گۆڵی به‌رامبه‌ردا ده‌گه‌ڕا له‌هه‌ڵه‌یه‌کی کوشنده‌ ” برافۆ ” له‌هه‌ڵه‌یه‌کدا به‌سه‌وزی خه‌ونی بردنه‌وه‌ی گواردیۆلای له‌گۆڕنا ، دواتر به‌هه‌ڵه‌ی ” گۆندۆگان ” که‌ ئه‌ستێکی نایابی پێشکه‌شی یاریزانی بارسا کرد گۆڵی دووه‌م هات ، لێره‌وه‌ دۆڕانی سیتی نوسرایه‌ووه‌ ، ده‌ئه‌نجامی ئه‌م تێکسته‌م له‌م هاوکێشه‌یه‌دا کورت ده‌که‌مه‌وه‌

# هه‌ڵه‌ + به‌هێزی بارسا * میسی = شکستی مانچسته‌ر سیتی

~~ گه‌وره‌بوونی گواردیۆلا زیاتر به‌دیارکه‌وت ، چوونکه‌ ته‌نها ڕووداوگه‌لێک پێپ ڕاده‌گرێت له‌ده‌ره‌وه‌ی توانادابێت …… !

كۆمێنت لەسەر ئەم بابەتە بنوسە

ئيمەيڵەكەت پارێزراو دەبێت و دەرناكەوێت. *

*