Home / ئسپانيا / هەواڵێكى خۆش بۆ هاندەرانى مەدريد..!!
مۆدريچ

هەواڵێكى خۆش بۆ هاندەرانى مەدريد..!!

رۆژنامەى ماركاى ئسپانى ئەمرۆ هەينى بڵاوى كردەوە كە لە مەشق و راهێنانەكانى يانەى ريال مەدريد لۆكا مۆدريچ بەدى كراوە, بەلام بە تەنيا و بەبێ ئەوەى تۆپ بەكار بهێنێت مەشقى كردوە.

لۆكا مۆدريچى كرواتى و ياريزانى هێڵى ناوەراستى شاهانە پێش دوو هەفتە نەشتەرگەرى لە ئەژنۆى چەپى بۆ كرا, بەڵام ئەمرۆ جارێكى تر توانى بگەرێتەوە مەشق و راهێنان لە پێناو چاكبوونەوە و هاوكارى كردنى يانەى رياڵ مەدريد لە ياريەكانى داهاتوو.

وەك رۆژنامەى ماركا ئاماژەى پێكردوە مۆدريچ ناتوانێت لە يارى داهاتووى يانەكەى بەشدارى بكات, چونكە پێويستى بە كاتى زياترە تا تواناكانى بۆ بگەرێتەوە و لەلايەنى جەستەييەوە بە تەواوى ئامادە بێت.

رۆژنامەكە باسى لەوەشكردوە كە مۆدريچ هەوڵ دەدات پێش يارى دێربى مەدريد بە تەواوى ئامادە بێت و بەشدارى لەو ياريەدا بكات كە لە ١٩ى مانگى داهاتوو بەرامبەر ئەتلەتيكۆمەدريد ئەنجامى دەدات.

 

كۆمێنت لەسەر ئەم بابەتە بنوسە

ئيمەيڵەكەت پارێزراو دەبێت و دەرناكەوێت. *

*