Home / ئسپانيا / دواجار هەواڵە خۆشەكە بۆ هاندەرانى بارشەلۆنە بلاو كرايەوە..!!
neymar-2

دواجار هەواڵە خۆشەكە بۆ هاندەرانى بارشەلۆنە بلاو كرايەوە..!!

ئەمرۆ هەينى يانەى بارشەلۆنە لە پەيجى فەرمى خۆيەوە بلاوى كردەوە كە لەگەڵ هێرشبەرى بەرازيلى و يارى دروستكەرى يانەكەى (نيمار داسلڤا) دواى گفتوگۆيەكى دورودرێژ گەشتوون بە رێككەوتن لەسەر نوێكردنەوەى گرێبەستەكەى.

نيمار واژۆى لەسەر گرێبەستێكى نوێكردوە كە تەمەنى تا ٢٠٢١ دەبێت, واتە بۆ ماوەى پێنج ساڵى تەواو ئەمەش رێگاى ئەو يانە زلهێزانە دەبرێت كە گرنگى بەو ياريزانە دەدەن تا بيگوێزنەوە ريزەكانيان.

بەڵام يانە كەتەلۆنيەكە باسيان لە هيچ وردەكاريەكى گرێبەستەكە نەكردوە وەك (نرخى هەڵوەشاندنەوەى گرێبەستەكە و ئەو مووچەچەى نيمار وەرى دەگرێت).

لە بەرامبەر نوێكردنەوەى گرێبەستەكەى نيمار داسيلڤا دڵخۆشى خۆى دەربريوە و بە كەناڵى فەرمى يانەى بارشەلۆنە راگەياندوە و وتى: “هەست بە ڵخۆشيەكى گەورە دەكەم, چونكە لە يانە بەهێزەكەى جيهان دەمێنمەوە بۆ چەند ساڵێكى زياتر”.

جچگاى باسە كە چاوەرێ دەكرێت لە چەند كاتژمێرى داهاتوو وردەكاى گرێبەستەكەى نێوان بارشەلۆنە و نيمار داسيلڤا ئاشكرا بكرێت.

 

كۆمێنت لەسەر ئەم بابەتە بنوسە

ئيمەيڵەكەت پارێزراو دەبێت و دەرناكەوێت. *

*