كاپتنى يانەى ليڤەرپوول هەشت هەفتە لە ياريگاكان دوور دەكەوێتەوە..

يانەى ليڤەرپوولى ئنگليزى لە راگەياندراوێكيدا ئەمرۆ شەمە دوركەوتنەوەى كاپتنى يانەكەى (گۆردان هندرسۆن)ى ئاشكرا كرد بۆ ماوەى شەش تا هەشت هەفتە بەهۆى پێكان لە بەستەرەكانيدا.

هندرسۆن لە يارى يانەكەى بەرامبەر بە بروسيا دۆرتمۆندى ئەڵمانى كە بە يەكسان بوون كۆتايى هات لە قۆناغى هەشتەمى يۆرۆليگ دووچارى پێكان بوويەوە لە گێمى يەكەمدا.

 

دوێنێ هەينى پشكنينى تيشكى بۆ ئەنجامدرا و دەركەوت سوكە ئازار لە بەستەرى لاتەنيشتى پێيدا دروستبوە بەلام پێويست بە چارەسەرى ئێسكى ناكات, پزيشكەكان هۆشداريانداوە لەوەى كە پێويستە بۆ نزيكەى سێ مانگ پشوو وەربگرێت, بە پێچەوانەوە پێكانەكەى زۆر سەخت دەبێت.

دواى ئەوەى هيندرسۆنى تەمەن ٢٥ ساڵ بۆ ماوەيەكى زۆر دوور دەكەوێتەوە (روى هۆدگسۆنى) راهێنەر ناوى چەندن ياريزانێكى بۆ شوێنگرەوەى دياريكردوە.

نيشاندانى زياتر

كۆمێنتت چيە..؟

This site uses Akismet to reduce spam. Learn how your comment data is processed.