Home / ئنگليز / مۆرينيۆ باس لە پەيوەندى خۆى و سەرۆكى يانەى چێڵسى دەكات..

مۆرينيۆ باس لە پەيوەندى خۆى و سەرۆكى يانەى چێڵسى دەكات..

جۆزيە مۆرينيۆى راهێنەرى يانەى مانچستەريونايتدى ئنگليزى تەئكيدى كردەوە كە ئامادەيە سلاو لە رۆمان ئيبرامۆڤيچى سەرۆكى يانەى چێڵسى بكات پێش يارى نێوان هەردوو يانەى چێڵسى و مانيو كە بريارە رۆژى يەك شەمە كاتژمێر (٦:٠٠م)ى ئێوارە لە نێو ياريگاى ستامفۆردبريدج لە هەفتەى نۆيەمى پريمەرليگ رووبەرووى يەك ببنەوە.

دوێنێ هەينى مۆرينيۆى پرتوگالى لە لێدوانێكى بۆ پێگەى سكاى سپۆرت وتى: “هاورێى ئيبرامۆڤيچ نيم, هيچ رۆژێك نەرۆشتووم بۆماڵيان بۆ مەبەستێكى تايبەتى, بەڵكوو ئەو پەيوەنديەى لە نێونمانە سەردەميانەيە, تەنها يەك كاريش پێكەوە كۆمان ناكاتەوە, بەڵام ئەگەر پێش ياريەكە چاومان بەيەك كەوت سلاوى لێدەكەم”.

وتيشى: “سەرۆكى يانەى چێڵسى رێز لەو كارە دەگرێت, ئەگەر بە سودفە چاومان بەيەك كەوت, باسى رابردوو ناكەين يان باسى هيچ كارێكى تايبەتى ناكەين, ئەو پەيوەنديەى لە نێوانماندايە كۆڵكەكەى رێزە, رێزگرتن لە سەرۆكى ئەو يانەيەى كە رۆژێك لە رۆژان كارم تێدا كردوە”.

لە كۆتاييشدا جۆزيە مۆرينيۆ وتى: “هيچ كێشەيەك لە نێوانماندا نيە,ئەو كاتەشى كە بۆ جارى دووەم بريارى رۆشتنميدا كە ئەمە حەقى خۆى بوو, هيچ لە بەردەستم نەما جگە لەوەى كە وەڵام داواكاريەكەى بدەمەوە”.

جێگاى ئاماژەيە جۆزيە مۆرينيۆ بۆ جارى دووەم لە مانگى ١٢ى ساڵى رابردوو يانەى چێڵسى لەندەنى بەجێهێشت, ئەويش دواى ئەوەى ئەنجامى چێلسى لە نيوەى يەكەمى وەرز زۆر خراپبوو.

كۆمێنت لەسەر ئەم بابەتە بنوسە

ئيمەيڵەكەت پارێزراو دەبێت و دەرناكەوێت. *

*