Home / ئەرجەنتين / بەوێنە// باوزا لیستی ياريزانە بانگهێشتكراوەكانى تانگۆى بۆ بەرامبەر بەرازیل و كۆڵۆمبيا ڕاگەياند

بەوێنە// باوزا لیستی ياريزانە بانگهێشتكراوەكانى تانگۆى بۆ بەرامبەر بەرازیل و كۆڵۆمبيا ڕاگەياند

ئيدواردۆ باوزاى بەڕێوەبەرى هونەرى هەڵبژاردەى ئەرجەنتين ليستى ياريزانە بانگهێشتكراوەكانى هەڵبژاردەى وڵاتەكەى بۆ دوويارى داهاتوى بەرامبەر هەڵبژاردەى بەرازيل و كۆڵۆمبيا لە ياريەكانى پاڵاوتنى جامى جيهانى ٢٠١٨ى ڕوسيا ئاشكرا كرد.
ليستى ياريزانە بانگهێشتكراوەكانى هەڵبژاردەى تانگۆ هەروەك چاوەڕوان دەكرا گەڕانەوەى ليۆ ميسى كاپتنى هەڵبژاردەكەيە پاش ئەو پێكانەى كە توشى ناوبراو هات  لە دوو يارى ڕابردووى هەڵبژاردەكەى دوورى خستەوە.
بڕيارە ڕۆژى ١٠ى مانگى تشرينى دووەم هەڵبژاردەى ئەرجەنتين ڕووبەڕوى هەڵبژاردەى بەرازيل ببێتەوە ڕاستەوخۆش پێنج ڕۆژ پاش ئەوەش بەرامبەر كۆڵۆمبيا يارى بكات.
هەڵبژاردەى تانگۆ لە ياريەكانى پاڵاوتنى جامى جيهانى ٢٠١٨ لە كيشوەرى ئەمريكاى باشور تا ئێستا لە پلەى پێنجەمدايە بە كۆكردنەوەى ١٦ خاڵ.
14729386_1147759701940607_2879560263582853851_n-1

Leave a Reply

دڵنيابە ئيمەيڵەكەت بە نهێنى دەمێنێتەوە. Required fields are marked *

*

x

هەواڵێكى تر..

سامپاولى ليستى فەرمى ياريزانە بانگهێشتكراوەكانى ئەرجەنتينى ئاشكرا كرد..

خۆرخێ سامپاولى راهێنەرى تانگۆى ئەرجەنتينى ليستى فەرمى ياريزانانى هەڵبژاردەى وڵاتەكەى بۆ بەرامبەر هەڵبژاردەكانى ئۆرۆگواى و ...