رامسى كەى دەگەرێتەوە, فينگەر كاتەكەى ئاشكرا دەكات..

ئارسن فينگەرى بەرەگەز فەرەنسى و راهێنەرى يانەى ئارسناڵى ئنگليزى ئاشكراى دەكات كە ياريزانى هێڵى ناوەراستى يانەكەى (ئارۆن رامسى) وێلزى بۆ ياريەكەى ئەمرۆيان بەرامبەر ميدڵزبرە ناگەرێتەوە.

لە لێدوانێكى بۆ رۆژنامە ئنگليزيەكان لە كۆنگرەيەكى رۆژنامەوانى تايبەت بە ياريەكەى ئەمرۆ فينگەر وتى: “ئارۆن بە شێوەيەكى زۆر باش لە پێكانەكەى باش بوەتەوە, بۆ ياريەكەى ئەمرۆ و هەروەها بەرامبەر ريدينگ-يش ناتوانێت بگەرێتەوە, بەڵام بۆ ياريەكەى بەرامبەر سەندەرلاند دەگەرێتەوە”.

جێگاى باسە كە ياريزانى بەرەگەز ويڵزى لە سەرەتاى دەستپێكى پريمەليگەوە تا ئەمرۆ نەيتوانيوە لەگەل يانەى گەنەرز بەشدارى ياريەكان بكات ئەويش بەهۆى پێكانەوە لە ئاستى ئەژنۆ.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *