Home / جيهان / ناوى سەرەتاى پاڵێوراوانى باشترين راهێنەرى جيهان بۆ ساڵى ٢٠١٦ ئاشكرا كرا..!!
گوارديۆلا

ناوى سەرەتاى پاڵێوراوانى باشترين راهێنەرى جيهان بۆ ساڵى ٢٠١٦ ئاشكرا كرا..!!

رۆژنامەى “La Repubblica”ى ئيتالى بلاوى كردوە كە ليستى سەرەتايى ناوى ئەو راهێنەرە دەستنيشانكراوانەى پێگەيشتوە كە دياريكراون بۆ ئەوەى ببن بە باشترين راهێنەرى سالى ٢٠١٦ لە جيهاندا لە چوارچێوەى ئاهەنگى ساڵانەى فيفا.

لە ليستەكەدا جگە لەوەى كە ئەنتۆنيۆ كۆنتى ناوى نيە هيچ گۆرانكاريەكى بەرچاوى تێدا بەدى ناكرێت و هەرموو ئەو راهێنەرانەى ناويان هاتوە لە ساڵى ٢٠١٦ لەگەڵ يانەكەيان يان هەڵبژاردەى ولاتەكەيان توانيويانە نازناو بەدەست بهێنن.

بە پێى سروشتى ساڵى ٢٠١٦ كە لەو ساڵەدا چەندين پاڵەوانێتى نێودەولەتى بۆ هەلبژاردەكان بەرێوەچوو لەسەرووى هەموويانەوە جامى وڵاتانى ئەوروپا كە ئەمەش هۆكارى سەرەكى بوو لەوەى كە راهێنەرانى هەڵبژاردەكان ناويان لەو ليستە سەرەتاييەدا هەبێت.

هەروەها لە ليستەكەدا بە شێوەيەكى ئاسايى و چاوەروانكراو ناوى پێنج پاڵەوانى پێنج خولە بەهێزەكەى ئەوروپا هاتوە كە بريتين لە (كلاوديۆ رانێرى, ماسيمليانۆ ئەلێگرى, پيپ گوارديۆلا, لۆران بلان, لەگەڵ پاڵەوانى دوو پاڵەوانێتى دوو كيشوەر لە ئاستى يانەكان ئەوانيش (زينەدين زيدان و ئۆناى ئيمرى)ن.

ليستى سەرەتايى ناوى راهێنەران بەم شێوەيەيە:

screenshot1

كۆمێنت لەسەر ئەم بابەتە بنوسە

ئيمەيڵەكەت پارێزراو دەبێت و دەرناكەوێت. *

*