Home / ئسپانيا / بارشەلۆنە و ڤالانيسا, ئامار و ژمارەكان دەدوێن..

بارشەلۆنە و ڤالانيسا, ئامار و ژمارەكان دەدوێن..

ئەمرۆ شەمە كاتژمێر (٥:١٥م) بەكاتى هەرێمى كوردستان لە هەفتەى نۆيەمى خولى يانە پلە يەكەكانى ئسپانيا لە نێو ياريگاى مستايا پاڵاوانى وەرزى رابردوو دەبێتە ميوانى يانەى ڤالانسيا.

يانەى بارشەلۆنە هەموو هەوڵێك دەدات لەم ياريەدا سێ خاڵەكە بەدەست بهێنێت و بەردەوام بێت لە ركابەرى كردن بۆ گەيشتن بە پێشەنگى لاليگا, لە بەرامبەريشدا يانەى ڤالانسيا دەيەوێت دووەم بردنەوە لە نێو ياريگاى خۆى لەم وەرزەدا بەرامبەر بارشەلۆنە تۆمار بكات يەكەم بردنەوەى بەرامبەر ئالاڤيس بوو بە ئەنجامى ٢-١.

ژمارە و ئامارەكانى هەردوويانە:

  • ڤالانسيا لەم وەرزەدا تەنها سێ خاڵى لە ناو ياريگاى خۆى بەدەستهێناوە و سێ ياريى دۆراوە, ئەمەش خراپترين دەستپێكيەتى لە خولى ئسپانيا و ئەم ئەنجامەشى لە دواى وەرزى ١٩٩٧-١٩٩٨ دوو بارە نەبوەتەوە كە ئەوكات تەنها دوو خاڵى بەدەستهێنا بوو.
  • بارشەلۆنە لە دەرەوەى ياريگاى خۆى لە خولى ئسپانيا لە دواين ٧ حەوت ياريدا توانيويەتى ٢٧ گۆڵ تۆمار بكات,  وە لە شەش يارى براوە بوە و لە يەك ياريش دۆراوە, ئەمە بە رێژەى ٣.٨ گۆڵ دێت بۆ هەر ياريەك.
  • ڤالانسيا لە دواين ١٨ى ياريدا تەنها يەك يارى تۆرى گۆڵەكەى بە خاوێنى هێشتوەتەوە كە ئەويش لە نێو ياريگاى مستايا بوە لە خولى ئسپانيا بەرامبەر ئيبار كە ئەنجامى ياريەكە ٤-٠ بوو.
  • لويس ئنريكى لە دواين سێ يارى كە بەرامبەر ڤلانسيا لە نێو ياريگاى مستايا ئەنجامى دابێت يەك يارى براوە بوە و يەك ياريش يەكسان و ئەوى تر دۆراو بوە.
  • ڤالانسيا لە دواين ٩ يارى بەرامبەر بارشەلۆنە كە لە نێو ياريگاى مستايا بووبێت هيچ سەركەوتنێكى تۆمار نەكردوە بەڵام ٤ چوار يارى دووچارى شكست هاتوون و ٥ پێنج ياريش دۆراون.
  • يانەى بارشەلۆنە لە هەشت هەفتەى خولى پلەيەكى ئسپانيا خاوەن ١٦ خاڵە, ئەم ژمارەيەش لە دواى وەرزى ٢٠٠٥-٢٠٠٦ دووبارە نەبوەتەوە كە ئەوكات بارشەلۆنە تەنها ١٣ خاى هەبوو وە لە كۆتاييدا نازناوەكەى بەدەستهێنا.
  • ڤالانسيا لە مێژووى خۆيدا لە خولى ئسپانيا يەكجار سەرەتاى وەرزى بە خراپى دەستپێكردوە و ئەم وەرزە دەبێتە دووەم چونكە تا ئێستا و دواى هەشت يارى نۆ خاڵى هەيە ئەمەش لە وەرزى ١٩٩٩-٢٠٠٠ روويداوە كە ئەو كات تەنها ٧ حەوت خاڵى هەبوو.
  • لويس وارێز لەم وەرزەدا تاكە ياريزانە كە زۆرترين جار بەشدارى لە گۆڵ تۆمار كردندان كردبێت ٣ سێ ئەسيست و ٦ شەش گۆڵ.
  • ماريۆ سوارێز لە ڤالانسيا سێ گۆڵى تۆمار كردوە لە شەش يارى لە خولى پلە يەكى ئسپانيا, ئەمەش بە گۆڵێك كەمترە لەوەى كە لە ١٢٥ يارى لەگەل ئەتلەتيكۆمەدريد تۆماريكرد.
  • ئەستێرەى ئەرجەنتينى ليۆنێل ميسى لە ٢٠ يارى بەرامبەر ڤالانسيا لە خولى پلە يەكى ئسپانيا ١٧ گۆڵى كردوە وە لە بەرامبەر ئەتلەتيكۆمەدريد ٢١ گۆڵ لە بەرامبەر ئشبيليە ٢٠ گۆڵ.

كۆمێنت لەسەر ئەم بابەتە بنوسە

ئيمەيڵەكەت پارێزراو دەبێت و دەرناكەوێت. *

*