لويس ئينريكى بەڕێوەبەرى هونەرى يانەى بەرشەلۆنە ليستى ياريزانە بانگهێشتكراوەكانى يانەكەى بۆ يارى ئەمڕۆيان لە هەفتەى نۆيەمى لاليگا لەبەرامبەر يانەى ڤالانسيا ئاشكرا كرد.
لە ليستەكەى ئينريكيدا هەريەك لە جێرارد پيكى و جۆردى ئەلبا بەدى ناكرێت بە هۆى ئەو پێكانەى لە يارى يانەكەيان بەرامبەر يانەى مانچستەر سيتى ئينگليزى لە خولى يانە پاڵەوانەكانى ئەوروپا توشى هاتن ، هەروەها لە ليستەكەشدا ئەردا تورانى توركى نابينرێت كە گومان دەكرێت ئەويش پێكانى هەبێت.
ليستى ياريزانە بانگێهشتراوەكانيش بەم شێوەيەيە : _
(تير شتيگن ، ماسيب ، ڕاكيتيچ ، ڕۆبەرتۆ ، دينيس سوارێز ، ليۆ ميسى ، نايمار ، ڕافينيا ، ماسكيرانۆ ، ئەلكاسير ، دينى ، گۆمێز ، ڤيدال ، ئومتيتى ماتيۆ ، ئالينا )
بڵاو كردنەوەى ئەم هەواڵە لە: