Home / ئسپانيا / ئنريكى: هيچ زانياريەك بە راهێنەرى بەرامبەر نادەم.. تەواوى لێدوانەكانى بۆ رۆژنامەنووسان

ئنريكى: هيچ زانياريەك بە راهێنەرى بەرامبەر نادەم.. تەواوى لێدوانەكانى بۆ رۆژنامەنووسان

راهێنەرى يانەى بارشەلۆنە (لويس ئنريكى) سەبارەت بە يارى يانەكەى لە خولى پلەيەكى ئسپانيا بەرامبەر بە ريال سۆسيداد لە كۆنگرەيەكى رۆژنامەوانيدا باسى ياريەكەى كرد و هەروەها تيشكى خستەسەر ئەوەى كە پێويستە ئەم ياريە ببەنەوە هەرچەندە يەكلا كەرەوەى لاليگا نيە بەنسبەت ئەوەوە..

درێژەى وتەكانى ئنريكى….

شكستەكەمان لە ساڵى رابردوو بەرامبەر سۆسيداد, بوە بە بەشێك لە مێژوو, من دڵنيام ئۆزيبيۆ وەك راهێنەر كەسێكى زۆر زيرەك و لێهاتوە, پشت بە بەرگرى و هێرشبردن دەبەستێت, چەندين ياريزانى باشى لە بەردەستە.

وتيشى: لە ماوەى شەش رۆژى داهاتوودا دوو يارى بەهێز ئەنجام دەدەين, دەزانين كە زۆر قورسە بەڵام هەموو هەوڵێكى خۆمان دەەين, تا دەبين بە پاڵەوان, ئەمەش پێويستى بەوەيە هەنگاوێك بۆ پێشەوە ببەين, بردنەوەمان لە رياڵ سۆسيداد ليگا يەكلايى ناكاتەوە چونكە شەش ياريترمان دەمێنێت.

ئنريكى لەسەر سوارێز وتى: ناتوانم هيچ زانياريەك لەو باريەوە بدەم بە راهێنەرى بەرامبەر, ئەمەش تايبەتمەندى منە لەو كاتەوەى بووم بە راهێنەر, سوارێز ياريزانێكى تێگەيشتو و لێهاتوە, لەو كاتەوەى هاتوەتە بارشەلۆنە دڵنيابوومەوە كە ياريزانێكى سەركەوتوو دەبێت لە بەرامبەر تۆرى گۆڵ, هەموو رۆژێك لەگەل سوارێز قسە دەكەم و بەردەوام هانى دەدەم لەسەر ئەوەى ئەنجامى دەدات تا ئێستا, بەڵام دەبێت ئەوەش بلێم من پێكهاتەيەكى باشم هەيە و نەبوونى سوارێز هيچ گرفتێكم بۆ دروست ناكات, دواتر دەبينين بزانين لەگەڵمان دەبێت.

 

دەمەوێت ئەوەش بڵێم كە بەدڵنيايەوە ياريەكەمان بەرامبەر بە سۆسيداد زۆر قورس دەبێت لە يارى چوونى ليگا, لە ئێستادا بير لە لاليگا دەكەينەوە دواتر كاڵديرۆن.

بەروونى ديارە كە لە دواى چامپيۆنز ماندووبووين, رەنگە لەم هەفتەيەدا سێ يانە بەشدار بوەكە دووچارى شكست ببنەوە ئێمەش لەو ئەگەرەداين و ماندووين.

ئەنجامى يارى هەرچى بێت كاريگەرى لەسەر يارى گەرانەوەى چامپيۆنزليگ نابێت.

Leave a Reply

دڵنيابە ئيمەيڵەكەت بە نهێنى دەمێنێتەوە. Required fields are marked *

*

x

هەواڵێكى تر..

باشترين ياريزانى جەولەى پێنجەمى چامپيۆنزليگ ئاشكرا كرد..

رۆژانى سێ شەمە و چوار شەمەى هەفتەى رابردوو ياريەكانى جەولەى پێنجەمى قۆناغى كۆمەڵەكانى چامپيۆنزليگ ئەنجامدرا ...