Home / ئيتاليا / يارى لوتكە (ميلان – يوڤانتۆس) ئامار و ژمارە مێژووييەكانى رووبەروو بوونەوەيان..
يوڤانتۆس و ميلان

يارى لوتكە (ميلان – يوڤانتۆس) ئامار و ژمارە مێژووييەكانى رووبەروو بوونەوەيان..

چاوى عاشقانى خولى ئيتالى لەسەر ميلى كاتژمێرەكەيانە و چاوەرێى كاتى دەستپێكردنى يارى لوتكەى هەفتەى نۆيەمى خولى پلەيەكى ئيتاليان كە ئەمرۆ شەمە كاتژمێر ٩:٤٥ بەكاتى هەرێم لە نێوان (ئەيسى ميلان – يوڤانتۆس) بە نێوبژيوانى نيكۆلا ريزۆلى ئەنجام دەدرێت.

يانەى يوڤانتۆسى پالەوانى وەرزى رابردوو دەيەوێت ئەم ياريە بباتەوە و لە پێشەنگى خولەكە بە تەواوى جێگير ببێت هەوڵ بۆ ئەوەش دەدات كە بۆ ساڵى چوارەم لەسەر يەك لە نێو ياريگاى سانسيرۆ لە ميلان بباتەوە, بەلام رۆسۆنێرى يلان دادەرێژێت بۆ ئەوەى بەدەوام بن لە ئاستە باشەكەيان ئەم ياريەش سێ خاڵى گرنگ بەدەست بهێنن.

ژمارە و ئامارەكانى هەردوو يانە:

  • ئەم ياريە يارى ژمارە ١٦٣ دەبێت لە نێوان ميلان و يوڤانتۆس لە خولى ئيتاليا, يانەى خانمە پيرەكە توانيويەتى ٦٠ يارى براوە بێت, لەبەرامبەردا رۆسێنێرى ٤٨ يارى هەروەها هەردو يانە لە ٥٤ يارى يەكسان بوون.
  • يوڤانتۆس لە دواين ٧ يارى لە خولى ئيتاليا بەرامبەر ميلان براوە بوە, هەروەها سێ لەو بردنەوەيە لە نێو ياريگاى سانسيرۆ بوە.
  • ميلان لە چوار يارى لەسەر يەك لە نێو ياريگاى سانسيرۆ بەرامبەر يوڤانتۆس لە كالچيۆ هيچ كاتێك دوو چارى شكست نەبوەتەوە, بەلام تا ئێستا ميلان سێ يارى لەسەر يەك دۆراوە.
  • دواينجار كە يانەى ميلان توانى بگات بە ١٦ خاڵ لە كۆى هەشت هەفتە لە وەرزى ٢٠١٠-٢٠١١ بوو دواتر لە كۆتاييدا توانيان ببنە پاڵەوانى خولى ئيتالى.
  • يوڤانتۆس لە دواين ٢٠ يارى لە خولى پلە يەكى ئيتاليا توانيويەتى هەژدە يارى براوە بێت و تەنها دوو يارى دۆراوە.
  • ميلان لە دواين دوو يارى لەم وەرزە كە لە سانسيرۆ ئەنجاميداوە توانيويەتى براوە بێت بەرامبەر يانەكانى ساسولۆ و لاتزيۆ, لە دواى وەرزى ٢٠١٤ ميلان نەيتوانيوە سێ يارى لەسەر يەك لە ياريگاى خۆى براوە بێت.
  • يوڤانتۆس لەم وەرزەدا لە خولى ئيتاليا كەمترين گۆڵى لێكراوە كە ٥ پێنج گۆڵە, هەروەها يانەى جەنەوا بەهەمان شێوە كەمرتين گۆڵى لێكراوە بەڵام لاتزيۆ ياريەكى دواخراوى هەيە بەرامبەر فيورەنتينا.
  • يوڤانتۆس لە گێمى يەكەمدا لە سەرجەم ياريەكانى ئەم وەرزەى لە خولى پلەيەكى ئيتاليا ٨ گۆڵى كردوەبەلام رۆما ١٣ گۆڵى كردوە بەڵام ميلان لە گێمى دووەم ١١ گۆڵى كردوە و لە هەر يانەيەكى تر زياترە.
  • گۆنزالۆ هيگواينى ئەرجەنتينى چوار گۆڵى لە شەش ياريدا تۆمار كردوە لە خولى ئيتاليا, ياريەكەى ئەمرۆ بەرامبەر ميلان يەكەم يارى هيگواين دەبێت لەگەڵ يۆڤانتۆس بەرمبەر ميلان.

كۆمێنت لەسەر ئەم بابەتە بنوسە

ئيمەيڵەكەت پارێزراو دەبێت و دەرناكەوێت. *

*