Home / جيهان / بالۆتێلى دورخرايەوە..!!

بالۆتێلى دورخرايەوە..!!

ليستى ياريزانە بانگهێشتكراوەكانى يانەى (نيس)ى فەرەنسى بۆ بەرامبەر (ميتز) ئاشكرا كرا و بالۆتێلى بەرەگەز ئيتالى بەهۆى ئەو پێكانەى هەفتەى داهاتوو دووچارى بوويەوە لە پێكهاتەكە دورخراوەتەوە.

پێكانەكەى بالۆتێلى لە ئاستى ئەژنۆيدايە و بۆ ماوەيەكى كەم لە ياريگاكان دوريدەخاتەوە, پێشتريش بەهۆى ئەو پێكانەوە بالۆتێلى نەيتوانى بەشدارى بكات لەگەڵ يانەكەى بەرامبەر سالزبۆرگ لە يۆرۆليگ كە پێنج شەمەى رابردوو ياريان ئەنجامدا.

 

بالۆتێلى لە سەرەتاى پەيوەنديكردنى بە يانەى (نيس) ئاستێكى ناوازەى پێشكەش كردوە و توانيويەتى لە خولى فەرەنسى ٥ پێنج گۆڵ لە چوار ياريدا تۆمار بكات.

بە پێى رۆژنامەى فرانس فوتبۆڵ بێت ئەوا دووركەوتنەوەى بالۆتێلى زۆر ناخايەنێت, رۆژنامەكە باسى لەوەش كردوە كە بالۆتێلى پێويستى بە پشوە بۆ ئەوەى بە تەواوى چاكبێتەوە و بگەرێتەوە نێو ياريگاكان.

 

كۆمێنت لەسەر ئەم بابەتە بنوسە

ئيمەيڵەكەت پارێزراو دەبێت و دەرناكەوێت. *

*