Home / كوردستان / یه‌كێتى تۆپی پێی كوردستان چه‌ند بڕیار و ڕاسپارده‌یه‌كى نوێى راگه‌یاند

یه‌كێتى تۆپی پێی كوردستان چه‌ند بڕیار و ڕاسپارده‌یه‌كى نوێى راگه‌یاند

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 22/10/2016 یه‌كێتى تۆپی پێی كوردستان به‌ ئاماده‌بوونى سه‌رۆك و جێگر و ئه‌ندامانى كۆبوونه‌وه‌ى ئاسایی خۆى ئه‌نجامدا و لە كۆبونەوەكەدا چەندين بڕيارو ڕاسپاردەى نوێى ڕاگەياند كە لە گرنگترينيان دواخستنى قۆناغى دووەمى خولى يانە پلە دووەكانى كوردستان بوو ، بڕيارو ڕاسپاردەكانيش ئەمانەن:

١- دواخستنى قۆناغى دووه‌مى خولى یانه‌ پله‌دووه‌كانى كوردستانى وه‌رزى ٢٠١٥ / ٢٠١٦ بۆ كاتێكى نادیار، به‌ هۆى نه‌هێنانى به‌ڵێنامه‌ى قائیمقامى قه‌زاكانیان له‌ لایه‌ن یانه‌كانى (خه‌بات،شه‌قڵاوه‌ و سه‌یدسادق).

٢- بڕیاردرا به‌ ئه‌نجامدانى كوپه‌رى ناوبژیوانى شارى كه‌ركووك له‌ رۆژى شه‌ممه‌ رێكه‌وتى٢٩ / ١٠ /٢٠١٦ كاتژمێر ٧ ـى به‌یانى له‌ یاریگه‌ى فڕه‌نسۆ هه‌ریرى.

٣- بڕیاردرا به‌ دانانى لێژنه‌یه‌كى تایبه‌ت بۆ چاودێریكردنى ناوبژیوانان له‌ یارییه‌كان، لێژنه‌كه‌ سه‌ر به‌ یه‌كێتى تۆپی پێی كوردستان ده‌بێت.

٤- بڕیاردرا هه‌ر ناوبژیوانێك یه‌ك هه‌فته‌ زیاتر سزادرا ده‌بێت تاقیكردنه‌وه‌ى تیۆرى ئه‌نجام بدات.

٥- بڕیاردرا به‌ كۆبوونه‌وه‌ى سه‌رپه‌رشتیارانى كوردستان له‌ رۆژى شه‌ممه‌ رێكه‌وتى ٢٩ / ١٠ /٢٠١٦ و ئه‌نجامدانى تاقیكردنه‌وه‌ى ڤیدیۆ تێست بۆ سه‌رجه‌م سه‌رپه‌رشتیاران.

٦- بریاردرا پشكنینى پزیشكى بۆ سه‌رجه‌م راهێنه‌ران و یاریزانانى یانه‌كانى خولى نایابى كوردستان بكرێت، هیچ یاریزانێك ناسنامه‌ى بۆ ناكرێت ئه‌گه‌ر پشكنینى گشتى بۆ نه‌كرابێت، پشكنینه‌كان له‌ په‌یجى فه‌رمى یه‌كێتى تۆپی پێی كوردستان له‌ فه‌یسبووك بڵاو كراوه‌ته‌وه‌.

٧- دوا له‌ سه‌رجه‌م راهێنه‌ران و یاریده‌ده‌رانى راهێنه‌ر و سه‌رپه‌رشتیارى یانه‌كانى خولى نایابى كوردستان بۆ وه‌رزى

٢٠١٦ /٢٠١٧  ده‌كه‌ین رۆژى شه‌ممه‌ رێكه‌وتى ٢٩ / ١٠ /٢٠١٦ له‌ كاتژمێر ١ ـى نیوه‌ڕۆ له‌ باره‌گاى یه‌كێتى تۆپی پێی كوردستان ئاماده‌بن.

٨- په‌سند كردنى خولى راهێنه‌رایه‌تى فێرگه‌كانى تۆپی پێی كوردستان، كه‌ له‌ لایه‌ن دكتۆر (جه‌مال ساڵح) وانه‌بێژى خوله‌كه‌ و به‌ سه‌رپه‌رشتى یه‌كێتى تۆپی پێی كوردستان به‌رێوه‌ چوو.

٩- بڕیاردرا هه‌ر یانه‌یه‌كى پله‌نایابى كوردستان راهێنه‌رێك ده‌ستنیشان بكات، بۆ خولى راهێنه‌رایه‌تى نێوده‌وڵه‌تى (C) كه‌ له‌ لایه‌ن یه‌كێتى تۆپی پێی ئاسیاوه‌ بڕوانامه‌كه‌ى پێده‌درێت.

١٠- هه‌ر یانه‌یه‌ك به‌ بێ ڕه‌زامه‌ندى یه‌كێتى تۆپی پێی كوردستان قوتابخانه‌ى تۆپی پێی هه‌بێت و به‌شدارى هه‌ر چالاكییه‌ك له‌ ده‌ره‌وه‌ى خوله‌كانى كوردستان بكات، بێبه‌ش ده‌بێت له‌ هه‌موو خول و چالاكییه‌كانى یه‌كێتى تۆپی پێی كوردستان.

١١- ئاگادارى یانه‌كانى پله‌نایابى كوردستان ده‌كه‌ینه‌وه‌، كه‌ تا رێكه‌وتى ٢٥ / ١٠ /٢٠١٦ به‌ زووترین كات كشوفاتى یانه‌كانیان بگاته‌ باره‌گه‌ى یه‌كێتى تۆپی پێی كوردستان, به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ یانه‌كان غه‌رامه‌ ده‌كرێن.

١٢- پێویسته‌ له‌سه‌ر لێژنه‌ى هه‌ر چوار پارێزگاكه‌ى كوردستان، هه‌ر (١٥) ررۆژ جارێك تاقیكردنه‌وه‌ى ڤیدیۆ تێست بۆ ناوبژیوانانى ئه‌نجام بدات.

سەرچاوە // پەيجى فەرمى يەكێـتى تۆپى پێى كوردستان

كۆمێنت لەسەر ئەم بابەتە بنوسە

ئيمەيڵەكەت پارێزراو دەبێت و دەرناكەوێت. *

*