بەرشەلۆنە ماوەى دووركەوتنەوەى ئنێستاى ئاشكرا كرد

كەمێك پێش ئێستا يانەى بەرشەلۆنەى ئيسپانى لە پێگەى فەرمى خۆيەوە لە ئەنتەرنێـت بڵاوى كردەوە ئەندرێس ئنێستاى ئيسپانى و  ئەستێرەى هێڵى ناوەندى يانەكەى بە هۆى ئەو پێكانەى كە لەيارى  بەرامبەر يانەى ڤالانسيا لە ئەژنۆى ڕاستيدا توشى هات بۆ ماوەى ٦ بۆ ٨ هەفتە لە ياريگاكان دووردەكەوێتەوە.

شەوى ڕابردوو لە يارى نێوان بەرشەلۆنە و ڤالانسيا لە هەفتەى نۆيەمى لاليگا كە بەبردنەوەى بەرشەلۆنە بەئەنجامى ٣ _٢ كۆتايى هات لە خولەكى ١٤ تايمى يەكەمى ياريەكە ئەندرێس ئنێستا توشى پێكان هات و بەناچارى ياريگاى بە جێ هێشتو ڕاكيتچ جێگەى گرتەوە.

 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *