Home / ئيتاليا / كلاسيكۆى ئيتاليا بردنەوەيەكى قورسبوو بۆ ميلان..

كلاسيكۆى ئيتاليا بردنەوەيەكى قورسبوو بۆ ميلان..

شەوى رابردوو لە ميانى ياريەكانى هەفتەى نۆيەمى خولى پلە يەكى ئيتاليا و لە يارى كلاسيكۆ كە لە نێو ياريگاى سانسيريۆ بەرێوەچوو يانەى ئەيسى ميلان بەردەوام بوو لەسەر سەركەوتنەكانى و توانى لە يوڤانتۆسى پاڵەوانى وەرزى رابردوو بباتەوە بە ئەنجامى گۆڵێكى بێ وەڵام.

ياريەكە ئاستبەرزى يەك لەدواى يەكى هەردوو يانەى بەدواى خۆيدا هێنا بەلام رۆسێنێرى لە رووداوەكانى ياريەكەدا مەترسيدارتر بوو ئەويش بەهۆى سيانەى (مباى نيانگ و سوسۆ و كارلۆس باكا), كە مەترسيەكى زۆر گەورە بوون لەسەر هێڵى بەرگرى يوڤانتۆس, بەگشتى لە رووى هێرشبردنەوە يانەى ميلان باشتر دەركەوت.

بەڵام هەوڵەكانى يوڤانتۆس لە گێمى يەكەم زۆركەم بوو هەرچەندە سەركەوتووبوون لە تۆماركردنى گۆڵى پێشكەوتن لە رێگاى ياريزان ميراليم پيانيچ لە رێگاى لێدانى راستەوخۆ تۆماريكرد, بەڵام ناوبژيوان (نيكۆلا ريتزۆلى) بە گۆڵ هەژمارى نەكرد ئەويش دواى گفتوگۆ لەگەڵ ناوبژيوانى پێنجەم كەلە دواى گۆڵەكەوە چاودێرى ياريەكەى دەكرد, هەربۆيە گێمى يەكەم بەبێ گۆڵ كۆتايى هات.

لە گێمى دووەم, يانەى ميلان زياتر لە چەند جارێك هەوڵيدا بگات بە تۆرى گۆلى بوفۆن, بەڵام تۆكمەيى بەرگرى يوڤانتۆس رێگربوو.

خاوەن ياريگا بەردەوام بوون لە فشارەكانيان تا لە خولەكى ٦٥ سوسۆ لە لاى راستەوە تۆپێكى ئاراستەى مانوێل لۆكاتێلى لاو كرد و ئەويش توانى بە لێدانێكى بەهێز تۆرى گۆڵى بووفۆن بهەژێنێت و گۆڵى پێشكەوتن تۆمار بكات.

بەم بردنەوەيە يانەى ميلان توانى كۆى خاڵەكانى بگەيەنێت بە ١٩ خاڵ و دووەمى خولى ئيتاليايە, يانەى يوڤانتۆسيش بە ٢١ خاڵ هەر لە پێشەنگى مايەوە.

 

كۆمێنت لەسەر ئەم بابەتە بنوسە

ئيمەيڵەكەت پارێزراو دەبێت و دەرناكەوێت. *

*