Home / ئسپانيا / ميسى سزا دەدرێت..!!

ميسى سزا دەدرێت..!!

شەوى رابردوو لە نێو ياريگاى مستايا لە ميانى ياريەكانى هەفتەى نۆيەمى لاليگاى ئسپانى هەردوو يانەى ڤالانسيا و بارشەلۆنە بەيەك گەيشتن, كورانى ئنريكى توانيان ياريەكە بە ئەستەم ببنەوە بە ئەنجامى سێ گۆڵ بەرامبەر  بە دوو گۆڵ.

گۆڵى سێەم كە لە كاتى زيادكراو ليۆ ميسى لە رێگاى لێدانى سزاوە تۆماريكرد و توانى بارشەلۆنە لە داوى شكست رزگار بكات, بەو بۆنەيەشەوە ميسى لەگەڵ ياريزانەكانى هاورێيان ئاهەنگيان گێرا, بەڵام هاندەرانى ڤالانسيا بە هاويشتنى دەبە ئازارى ياريزانەكانى بارشەلۆنەياندا و ئەمەش واى كرد ليۆنێل ميسى كۆنترۆڵى خۆى نەكات و كاردانەوەى هەبێت بەرامبەريان.

لەو باريەشەوە رۆژنامەى ماركا ئاماژەى بۆ ئەوە كردوە كە ليۆنێل ميسى وشەى نەشياوى بەرامبەر هاندەرانى ڤالانسيا بەكارهێناوە و بە ئاشكرا لە كامێراكانەوە بينراوە, رۆژنامەكە داوى كردوە ليۆ بۆماوەى سێ تا چوار يارى سزا بدرێت.

 

كۆمێنت لەسەر ئەم بابەتە بنوسە

ئيمەيڵەكەت پارێزراو دەبێت و دەرناكەوێت. *

*