Home / ئسپانيا / پێكهاتەى چاوەروانكراوى رياڵ مەدريد بۆ بەرامبەر ئەتلەتيك بلباو..
real-madrid-5

پێكهاتەى چاوەروانكراوى رياڵ مەدريد بۆ بەرامبەر ئەتلەتيك بلباو..

بريار وايە ئەم شەو كاتژمێر ٩:٤٥م بەكاتى هەرێم لە هەفتەى نۆيەمى لاليگا يانەى رياڵ مەدريد ميواندارى لە يانەى ئەتلەتيك بلباو بكات.

لە بەرامبەر ئەتلەتيكۆبلباو هەريەكە لە سێرجيۆ رامۆس و لۆكا مۆدريچ و كاسيمێرۆ و فابيۆ كوێنتراو ئامادە نابن چونكە بەتەواوى لە پێكانەكەيان چاك نەبوونەتەوە.

 

رۆژنامەى (ئاس)ى ئسپانى پێكهاتەيەكى چاوەروانكراوى مەدريدى بلاو كردوەتەوە و پێى وايە كە زيدانى فەرەنسى و راهێنەرى شاهانە بەو پێكهاتەيەوە يارى دەكات بەرامبەر ئەتلەتيك بلباو.

رۆژنامەكەپێى وايە كە ماتيۆ كۆڤاسيچ و ئيسكۆ لە هێڵى ناوەراست لەگەڵ تۆنى كروس يارى دەكەن و بۆ ئەم ياريە جەيمس رۆدريگز و ئەسينسۆ يارى ناكەن چونكە لە بەرامبەر ليجيا وارشۆ لە قۆناغى كۆمەڵەكانى چامپيۆنزليگ بەشداريان پێكراوە.

 

پێكهاتە چاوەروانكراوەكەش بەم شێوەيەيە:

گۆڵپارێز: كيلۆر ناڤاس.

بەرگرى: مارسێلۆ, پيپى, ڤاران, كارڤەخال.

ناوەراست: تۆنى كروس, كۆڤاسيچ, ئيسكۆ.

هێرشبەر: رۆناڵدۆ, بەيڵ, بنزيما.

 

كۆمێنت لەسەر ئەم بابەتە بنوسە

ئيمەيڵەكەت پارێزراو دەبێت و دەرناكەوێت. *

*