Home / ئسپانيا / تۆماركرنى ژمارەكى خراپى پێوانەى كريستيانۆ لە ياريگاى سانتياگۆ برنابيۆ
epa05600069 Real Madrid's Portuguese forward Cristiano Ronaldo (C) reacts during the Spanish Primera Division soccer match against Athletic Bilbao played at the Santiago Bernabeu stadium in Madrid, Spain, 23 October 2016. EPA/JUANJO MARTIN

تۆماركرنى ژمارەكى خراپى پێوانەى كريستيانۆ لە ياريگاى سانتياگۆ برنابيۆ

كريستيانۆ ڕۆناڵدۆ لەگۆڵنەكردن بەردەوامە لە ياريگاى سانتياگۆ برنابيۆ لە ٤ يارى ڕابردوو ، يەكەم جارە لەسەرەتاى هاتنى بۆ يانەى شاهانەوە تا ئێيستا بەوشێوازە خراپە دەركەوێ لەگەڵ يانەى ڕياڵ مادريد كە ٤ يارى لە ناو ياريگاى سانتياگۆ برنابيۆ گۆڵ تۆمار نەكا .

لەهەمانكاتا كريستيانۆ نەيتوانى لەيارى ئەمشەويان لەبەرامبەر ئەتلەتيكۆ بلباو گۆڵ تۆمار بكا لەياريگاى ڕياڵ مادريد كە ياريەكە لەبەرژەوەندى يانەى شاهانە بە نجامى ٢-١ بەسودىڕياڵ مادريد كۆتاى هات .

دواين گۆڵى كريستيانۆ لە” برنابيۆ”ئەگەڕێتەوە بۆ يارى يانەكەى لەخولى يانە پاڵەوانەكانى ئەوروپا لەبەرامبەر” سپۆرتينگ لشبۆنە”هەروەها كۆتاگۆڵى ئەوياريزانە لەخولى ئيسپانى ئەگەڕەێتەوە بۆ يارى يانەكە ى لەبەرامبەر ئۆساسۆنا لەگەڕى سێهەمى لاليگا.

بەم پێيە كريستيانۆ ڕۆناڵدۆ  ساتە خراپەكانى لەگەڵ يانەى ڕياڵ مادريد بەسەر دەبا كە لە ماوەى ٩ يارى يانەكەى تەنها ٢ گۆڵى تۆمار كردوە  تا ئێستا لەخولى ئيسپانى .

ڕياڵمادريد بەبردنەوەى لە بلباو گەشتە پلەى يەكەمى لاليگا بە سود وەرگرتنلە دۆڕانى ئەتلەتيكۆ مادريد  لە ئێستايە بە ٢١ خاڵ پێشەنگى ليگاى گرتوە بەجياوازى ١ خاڵ لەگەڵ يانەى ئيشبيليە و ٣ خاڵ لەگەڵ يانەى بەرشەلۆنە .

كۆمێنت لەسەر ئەم بابەتە بنوسە

ئيمەيڵەكەت پارێزراو دەبێت و دەرناكەوێت. *

*