Home / ئسپانيا / ڕياڵ مەدريد بۆ يارى داهاتوو بەرگريكارێكى لەدەسدا
cvevmvowiaa2tuu

ڕياڵ مەدريد بۆ يارى داهاتوو بەرگريكارێكى لەدەسدا

پاش ئەوەى شەوى ڕابردوو دانى كارڤاخالى بەرگريكارى يانەى ڕياڵ مەدريد لە يارى يانەكەى بەرامبەر ئەتلەتيكۆ بلباو لە درێژەى ياريەكانى خولى ئيسپانيا كارتێكى زەردى بەڕوودا بەرز كرايەوە بەم شێوەيەش كۆى كارتە زەردەكانى بەرگريكارە مەدريديەكە لەم وەرزەدا بوو بە ٥ كارت و ناوبراو ناتوانێت لە يارى داهاتووى يانەكەى لە هەفتەى دەيەمى لاليگا بەرامبەر ديبۆرتيڤۆ ئالڤيس بەشدارى بكات ، پێ دەچێـت زيدانى ڕاهێنەر پشت بەتواناكانى دانيلۆى بەرزايلى ببەستێـت بۆ جێگرەوەى كارڤاخال.

شەوى ڕابردوو لە هەفتەى نۆيەمى لاليگاو لەسەر ياريگاى سانتياگۆبيرنابۆى تايبەت بەخۆى يانەى ڕياڵ مەدريد بردنەوەيەكى زەحمەتى بەسەر ئەتلەتيك بلباو بەدەست هێنا بەئەنجامى ٢ _١ توانى كۆى خاڵەكانى بەرزبكاتەوە بۆ ٢١ خاڵ و ڕيزبەندى يەكەمى لاليگا بگرێت.

كۆمێنت لەسەر ئەم بابەتە بنوسە

ئيمەيڵەكەت پارێزراو دەبێت و دەرناكەوێت. *

*