Home / جيهان / بەپەلە, ليستى ناوى پاڵێورانى تۆپى ئاڵتونى ئاشكرا كرا..

بەپەلە, ليستى ناوى پاڵێورانى تۆپى ئاڵتونى ئاشكرا كرا..

ئەمرۆ دووشەمە گۆڤارى فرانس فوتبۆڵى فەرەنسى ناوى ١٠ ياريزان لەو ٣٠ ياريزانەى پاڵێوراون بۆ خەڵاتى تۆپى ئاڵتوونى باشترين ياريزانى جيهان بلاو كردەوە كە لە نێوياندا كريستيانۆ رۆناڵدۆى پرتوگالى بەدى دەكرێت.

گۆڤارە فەرەنسيەكە لە پەرەى تايبەتى خۆى لە تۆرە كۆمەڵايەتيەكان رايگەياندوە كە رۆژى ١٣ى مانگى ١٢ى ٢٠١٦ ناوى باشترينى جيهان ئاشكرا دەكەن, ئاماژەى بۆ ئەوەشكردوە كە ئەو ٢٠ ياريزانەى تر كە ماونەتەوە بە چوار جارى تر لەم هەفتەيە ئاشكرا دەكرێت.

دواى هەڵوەشاندنەوەى رێكەوتنەكەى نێوان فرانس فوتبۆل و فيفا خاوەندارێتى بەخشينى خەڵاتى تۆپى ئاڵتوونى گەرايەوە بۆ گۆڤارە فەرەنسيەكە, لە ساڵى ٢٠١٠ بەدواوە گۆڤارى فرانس فوتبۆل و يەكێتى تۆپى پێى فيفا لە مانگى يەنايەرى هەمو ساڵێك لە ئاهەنگێك كە لە زيوريخى سويسرا بەرێوە دەچوو خەڵاتى تۆپى ئالتوونى دەدرايە باشترين ياريزانى جيهان.

بەڵام دواى كۆتايى هاتنى رێكەوتنەكەيان و جيابونەوەيان گۆڤارى فرانس فوتبۆڵ هەستاوە بە ئەنجامدانى گۆرانكارى لە سيستەمى بەخشينى خەڵاتەكە, ئەمساڵ بە دەنگدان لە نێوان ٣٠ ياريزان (پێشتر ٢٣ ياريزان بوو) باشترينى جيهان ديارى دەكرێت, هەروەها قۆناغى ناوەراستيش لابرا كە ليستى كۆتايى سێ ياريزان ديارى دەكرا.

گۆڤارى فرانس فوتبۆڵ كە هەموو رۆژى سێشەمەيەك ژمارەيەكى لێدەردەچێت, پێشتر رايگەياندبوو كە دەنگدان لەسەر خەڵاتەكە لەلايەن رۆژنامەنووسانەوە دەبێت, بە جياواز لەوەى كە پێشتر دەنگدانەكە لەلايەن كاپتن و راهێنەرانى يانە و هەلبژاردەكان و رۆژنامەنووسان بوو.

گۆڤارەكە پێى وايە كە دەنگدانى رۆژنامەنووسان ئازديەكى تەواو لە دەنگداندا فەراهەم دەكات “چونكە رۆژنامەنووسان هاورێيان لە هەلبژاردەى نيشتمانى نيە تا بەرگرى لێ بكەن, هەروەها ناچارنين بۆ ئەوەى هاوسەنگى ژورى خۆگرين رابگرن دەنگ بە ياريزانێك بدەن” ئەمەش ئاماژەيەكە بۆ ئەوەى كە راهێنەران و كاپتنى يانە و هەلبژاردەكان ئازاد نين لە دەنگدان.

پێدەچێت ئەم سال ئەستێرە پرتوگالى و مەدريديەكە چانسى زياتر بێت بەوەى كە توانيويەتى بۆ جارى ١١يەم يانەى رياڵ مەدريد بكات بە پاڵەوانى چامپيۆنزليگ و هەروەها هەلبژاردەى وڵاتەكە بكاتە پاڵەوانى جامى ولاتان.

ناوى ئەو ١٠ ياريزانەى كە ئاشكرا كران:

لە يانەى مانچستەرسيتى ئنگليزى:

سێرجۆ ئەگوێرۆى ئەرجەنتينى و كيڤن دى برۆينى بەلجيكى.

لە يانەى بروسيا دۆرتمۆندى ئەڵمانى:

بيار ئيمريك ئۆباميانگى گابۆنى.

لە رياڵ مەدريد ئسپانى:

گاريس بەيڵى وێڵزى و كريستيانۆ رۆنالدۆى پرتوگالى.

لە يوڤانتۆسى ئيتالى: 

جيانۆلۆجى بۆفۆنى ئيتالى و پاولۆ ديبالا و هيگواينى ئەرجەنتينى.

لە ئەتلەتيكۆمەدريدى ئسپانى:

ديێگۆ گۆدينى ئۆرۆگوايى و ئەنتوان گريزمانى فەرەنسى.

كۆمێنت لەسەر ئەم بابەتە بنوسە

ئيمەيڵەكەت پارێزراو دەبێت و دەرناكەوێت. *

*