Home / ئەوروپا / بزانە خەڵاتى گۆڵدن بۆى ٢٠١٦ (باشترين ياريزانى ئەوروپا) درا بە كام ياريزان ..
renato-sanches

بزانە خەڵاتى گۆڵدن بۆى ٢٠١٦ (باشترين ياريزانى ئەوروپا) درا بە كام ياريزان ..

ئەستێرەى لاوى پرتوگالى ريناتۆ سانچێز ياريزانى يانەى بايەرمونيخى ئەڵمانى توانى خەڵاتى باشترين ياريزانى لاوى خوار تەمەن ٢٠ ساڵى ئەوروپى بەدەست.

دياريكردنى باشترين ياريزانى ئەوروپا بەدەنگى ٣٠ رۆژنامەنووس دەبێت كە لە بەناوبانگترين رۆژنامەكانى جيهان وەك (لاگازيتا و ديلۆ سپۆرت و دەيلى ميرۆر و بيڵد و ليكيپ و ..هى تر) كاردەكەن.

لە دەنگدانەكەدا ريناتۆ سانچێز توانى بەسەر ركابەرەكەى ماركۆس راشفۆردى هێرشبەرى يانەى مانچستەريونايتدى ئنگليزى سەربكەوێت و ببێتە براوەى خەلاتى گۆلدن بۆى ژمارە ١٤, كە لەلايەن رۆژنامەى تۆتۆسپۆرتى ئيتاليەوە دابين دەكرێت بۆ باشترين ياريزانى خوار تەمەن ٢٠ ساڵ لە ئەوروپا و يەكەم خەڵات لە ساڵى ٢٠٠٣ درا بە رافائێل ڤاندێرڤارت.

جێگاى باسە كە ريناتۆ سانچێز لەگەل هەلبژاردەى پرتوگال توانى جامى يۆرۆى ٢٠١٦ بەدەست بهێنێت و دواتر بەبرى ٣٥ مليۆن يۆرۆ روو لە بايەرمونيخ بكات, هەروەها دواين كەس كە خەلاتى گۆلدن بۆى بەدەست هێنابێت ئەنتۆنى مارسيالى هێرشبەرى مانچستەر يونايتد بوو كە لە ساڵى ٢٠١٥ بەدەستى هێناوە.

 

كۆمێنت لەسەر ئەم بابەتە بنوسە

ئيمەيڵەكەت پارێزراو دەبێت و دەرناكەوێت. *

*