Home / جيهان / وێنە/ ليستى كۆتايى سەرجەم ٣٠ ياريزانە پاڵێوراوەكەى بالۆن دۆر..
%d8%aa%db%86%d9%be%d9%89-%d8%a6%d8%a7%da%b5%d8%aa%d9%88%d9%86%d9%89

وێنە/ ليستى كۆتايى سەرجەم ٣٠ ياريزانە پاڵێوراوەكەى بالۆن دۆر..

ئەمرۆ دووشەمە گۆڤارى فرانس فوتبۆڵى فەرەنسى ناوى سەرجەم ياريزانە پاڵێوراوەكانى بۆ خەڵاتى تۆپى ئاڵتوونى و باشترين ياريزانى جيهان بلاو كردەوە كە لە نێوياندا كريستيانۆ رۆناڵدۆى پرتوگالى و ليۆنێل ميسى ئەرجەنتينى بەدى دەكرێت.

ئەو ياريزانانەى كە پاڵێوراون بۆ وەرگرتنى خەڵاتى باشترين ياريزانى جيهان (بالۆن دۆر) بريتى دەبن لە ٣٠ ياريزان و برياروايە لە ١٣/١٢/٢٠١٦ ياريزانێك بە دەنگى رۆژنامەنووسان ديارى بكرێت وەك باشترينى جيهان بۆ ساڵى ٢٠١٦.

لە ليستەكەدا يانەى رياڵ مەدريد پشكى شێرى بەركەوتوە و خاوەن ٦ ياريزانە(رۆناڵدۆ, بەيڵ, مۆدريچ, پيپى, رامۆس,كرووس) هەروەها يانەى بارشەلۆنەش ٤ چوار ياريزانى لە ليستەكەدايە كە بريتين لە (ميسى, نيمار, سوارێز, ئنێستا).

ناوى سەرجەم ياريزانە پاڵێوراوەكان بۆ بالۆن دۆرى ٢٠١٦:

(ميسى, نەیمار, سوارێز, ئنێستا, رۆناڵدۆ, بەيڵ, کروس, مۆدریچ, پیپی, ڕامۆس, ئەگوێرۆ, ئۆبامیانگ, بۆفۆن, هۆگۆ لۆرێس, ڕیاز مەحرەز, مۆلەر, نۆیەر, پايیت, دی بروین, دیبالا, گۆدین, گریزمان, هیگواین, ئیبراهیمۆڤیچ, کۆکی, لیڤاندۆڤسکی, پۆگبا, پاتریسیۆ, ڤاردی, ڤیدال).

14572384_703464999815823_8103148771048400424_n

كۆمێنت لەسەر ئەم بابەتە بنوسە

ئيمەيڵەكەت پارێزراو دەبێت و دەرناكەوێت. *

*