Home / ئنگليز / ستيڤن جێرارد دەگەرێتەوەى ليڤەرپوول.

ستيڤن جێرارد دەگەرێتەوەى ليڤەرپوول.

ئێوارەى دوێنێ دووشەمە رۆژنامە بريتانيەكان بلاويانكردوە كە كارگێرى يانەى ليڤەرپوولى ئنگليزى لەگەل ياريزانى پێشووى هێلى ناوەراستى يانەكەى (جێرارد) كۆبوەتەوە بەمەبەستى گەرانەوەى ئەو ياريزانە بۆ ريزەكانى ليڤەرپوول بەڵام بە كارێكى نوێ.

لەو بارەيەوە رۆژنامەى (دەيلى ئێكسپرێسس) دەلێت, يانەى ليڤەرپوول بەنيازە لەگەڵ ستيڤن جێرارد كۆببيتەوە پێش ئەوەى بگەرێتەوە بۆ يانەكە پلان و بەرنامەكانى داهاتوى ئەو ئەستێرەيە بزانێت, جێرارديش لە ئێستادا هەموو هەوڵەكانى خستوەتەگەر بۆ ئەوەى زانيارى تەواوى لە بوارى راهێنەرايەتيدا هەبێت و بۆ ئەو ئەركە ئامادە بێت كە ئەگەرى هەيە لە داهاتوودا لە ليڤەرپوول بيگرێتە دەست.

بەپێى رۆژنامەكان بێت لە كۆتايى ئەم وەرزە جێرارد ريزەكانى لۆس ئەنجلس گالاكسى ئەمريكى بەجێدێڵێت, تا ئێستا جێرارد ئاشكراى نەكردوە كە ئايا بە يەكجارى وازلە ياريكردن دێنێت يان نا.

بەڵام زۆرێك لە سەرچاوەكان باس لە گەرانەوەى جێرارد دەكەن بۆ ريزەكانى ليڤەرپوول و پەيوەندى كردن بە دەستەى راهێنەرايەتى يانەكەوە لە چەند هەفتەى داهاتوو.

 

كۆمێنت لەسەر ئەم بابەتە بنوسە

ئيمەيڵەكەت پارێزراو دەبێت و دەرناكەوێت. *

*