Home / ئسپانيا / هاندەرەكەى ڤالنسيا داواى لێبوردنى لە نيمار كرد
fcb

هاندەرەكەى ڤالنسيا داواى لێبوردنى لە نيمار كرد

هاندەرێكى يانەى ڤالنسيا داواى لێبوردنى لە “نيمار داسيلڤاى “هێرشبەرى يانەى “بارشەلۆنە” كرد دواى ئەوەى كەلەيارى يانەى ڤالنسيا بەرامبەر بەرشەلۆنە بوتڵێكى ئاوى گرتە نيمار .

ئەمەدواى ئەوە هات كە يانەى بەرشەلۆنە لەكۆتا خولەكەكانى ياريەكە لێدانێكى سزاى گيراو ليۆنێل ميسى لێدانەكەى ئەنجامدا و بوە هۆكارى سەركەوتنى يانەى بەرشەلۆنە و بەدەستهێنانى سێ خاڵى ياريەكە, هەربۆيە توڕەبونى هاندەرانى لێكەوتەوە و هەر لەوميانەوە ئەو هاندەرە بوتڵەئاوێكى گرتە نيمار داسيلڤا.

ئەو هاندەرە نامەيەكى لەڕێگەى “بەريدى ئەلكترۆنى” ئاراستەى ڕاديۆى “99.9 Valencia”كرد و داواى لێبوردنى خۆى لەبارەى فڕێدانى ئەو بتڵە ئاوەوە ڕاگەياند هەروەها وتيشى (لەكاتى فڕێدانى بوتڵە ئاوەكە زانيم كە كارێكى هەڵە ئەكەم وە لۆمەى زۆرى خۆمم كرد).

ئەو هاندەرە لەقسەكانى بەردەواميدو وتى كاتێ ميسى گۆڵەكەى كرد نيمار قسەى نەشياوى بەهاندەرانى ڤالينسيا كرد و سوكايەتى دەكرد منيش بێ بيركردنەوە بوتڵەئاوێكم تێگرت.

كۆمێنت لەسەر ئەم بابەتە بنوسە

ئيمەيڵەكەت پارێزراو دەبێت و دەرناكەوێت. *

*