Home / ئنگليز / دووگۆڵەكەى ستۆريج ليڤەرپولى گەياندە چارەكى كۆتاى (رابيتەى ئينگليزى)
stur-liverpool

دووگۆڵەكەى ستۆريج ليڤەرپولى گەياندە چارەكى كۆتاى (رابيتەى ئينگليزى)

يانەى ليڤەرپول بردنەوەيەكى سەختى تۆمار كرد دواى ئەوەى لە يانەى تۆتنهامى بردەوە  بەئەنجامى ٢-١  لە (كاسى ڕابيتەى ئينگليزى)

دانيال ستۆريج يەكەم گۆڵى بۆيانەى ليڤەرپول تۆماركردلە خولەكى ٨ ياريەكە هەروەها هەمان ياريزان لە خولەكى ٦٤ گۆڵى بردنەوەى بۆ يانەكەى تۆمار كرد .

يانەى تۆتنهام هەوڵى گەڕانەوەى دا بۆناو ياريەكە لەدواى ئەوەى لامێلا لێدانێكى سزاى بۆ يانەكەى گرت و يانسن بە سەركەوتوى ئەنجاميدا لە خولەكى ٧٦ ياريەكە، بەڵام ياريەكە بەهەمان ئەنجامى ٢-١  ياريەكە كۆتاى هات بەمەش يانەى ليڤەرپول سەركەوت بۆ قۆنافى چارەكى كۆتاى پاڵەوانيەتيەكە و چاوەڕوانى تيروپشكە كە لەدواى تەواو بونى سەرجەم ياريەكانى ئەو پاڵەوانيەتيە ئەنجام دەدرێ .

 

 

كۆمێنت لەسەر ئەم بابەتە بنوسە

ئيمەيڵەكەت پارێزراو دەبێت و دەرناكەوێت. *

*