Home / كوردستان / دهۆك یه‌كه‌م شكستی ئه‌م وه‌رزه‌ی توشی هه‌ولێر كرد

دهۆك یه‌كه‌م شكستی ئه‌م وه‌رزه‌ی توشی هه‌ولێر كرد

له‌ درێژه‌ی یاریه‌كانی خولی نایابی فاست لینكی كوردستان و گه‌ڕی چواره‌می قۆناغی چوار گۆشه‌ی زێڕیندا ئه‌مڕۆ شه‌مه‌ دوو یاری تر به‌ڕێوه‌ چوون كه‌ یاریه‌كیان به‌ یه‌كسان بوون و یاریه‌كی تریشیان به‌بردنه‌وه‌ی دهۆك له‌ هه‌ولێر به‌ كۆتا هات.
یاری یه‌كه‌م پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر له‌ نێو یاریگای خۆیدا میوانداری یانه‌ی زاخۆی كردو یاریه‌كه‌ش به‌ یه‌كسانی و به‌ گۆڵێك بۆ هه‌ردوولا به‌كۆتا هات،گۆڵی یانه‌ پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر له‌ خوله‌كی 45 ی تایمی یه‌كه‌م ئه‌حمه‌د سالار به‌ لێدانی سزا تۆماری كرد و گۆڵی یانه‌ی زاخۆش ڕێبه‌ر محمد له‌ خوله‌كی 81 دا تۆماری كرد به‌م یه‌كسان بوونه‌ش كۆی خاڵه‌كانی یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر بوو به‌ 8 خاڵ و هه‌ر له‌ پێشه‌نگدا مایه‌وه‌ یانه‌ی زاخۆش به‌ 4 خاڵ له‌ پله‌ی چواره‌مدا ده‌بینرێت.
 
يارى دووه‌می ئه‌مڕۆ كاتژمێر 6 ی ئێواره‌ یاریگای فره‌نسۆ هه‌ریری كلاسیكۆی كوردستانی نێوان یانه‌ی هه‌ولێر و دهۆكی له‌ خۆ گرت له‌ یاریه‌كی ئاست به‌رزو به‌هێزدا یانه‌ی دهۆك توانی به‌ دوو گۆڵ به‌رامبه‌ر به‌ گۆڵێك له‌ كوڕانی یوسف كاكی بباته‌وه‌و یه‌كه‌م شكستی ئه‌م وه‌رزه‌ توشی یانه‌ی هه‌ولێر بكات،گۆڵه‌كه‌ی یانه‌ی هه‌ولێر ڕابه‌ر خالد تۆماری كرد و گۆڵه‌كانی یانه‌ی دهۆكیش ڕاكان عبدالقادر و ڕابه‌ر خالد به‌هه‌ڵه‌ له‌ خۆیانی تۆمار كرد به‌م بردنه‌وه‌ی كۆی خاڵه‌كانی دهۆك بۆ 4 خاڵ به‌رز بووه‌ گه‌یشته‌ پله‌ی سێیه‌م هه‌رچی یانه‌ی هه‌ولێریشه‌ هه‌ر به‌ 5 خاڵ له‌ پله‌ی دووه‌مدا مایه‌وه‌.
 
ئه‌نجامی یاریه‌كانی ئه‌مڕۆی هه‌فته‌ی چواره‌می چوار گۆشه‌ی زێڕینی خولی نایابی فاست لینكی كوردستان
 
پێشمه‌رگه‌ی هەولێر 1 X زاخۆ 1
هەولێر1 X دهۆک 2
ڕیزبه‌ندی یانه‌كان پاش كۆتای هه‌تنی هه‌فته‌ی چواره‌م
1_ پێشمه‌رگه‌ی هەولێر 8 خاڵ
2_ هەولێر 5 خاڵ
3_ دهۆک 4 خاڵ
4_ زاخۆ 4 خاڵ

Leave a Reply

دڵنيابە ئيمەيڵەكەت بە نهێنى دەمێنێتەوە. Required fields are marked *

*

x

هەواڵێكى تر..

هەڵبژاردەی کوردستان بەشداریی پاڵاوتنەکانی مۆندیالی 2022 دەکات..

لەبیرمە چەند ساڵێك پێش ئێستا كاتێك یاریی پلەیستەیشنمان دەكرد، هەمیشە خۆمان لە ریزی هەڵبژاردەكانی جیهان ...