Home / ئيتاليا / “لۆران بلان” نزيكە لەيانەى ئەنتەر ميلانى ئيتالى

“لۆران بلان” نزيكە لەيانەى ئەنتەر ميلانى ئيتالى

ژيانى ڕاهێنەرايەتى “فرانك ديبۆر” هۆڵەندى لەگەڵ يانەى “ئەنتەر ميلان” بەرەو كۆتايەكانى دەڕوا، لەدواى گرنگيپێدانى يانەى ئەنتەر ميلان بە بەستنى گرێبەست لەگەڵ دوو ڕاهێنەرى نوێ بۆ يانەكەى لەدواى ئەو ئەنجامە خراپانەى كە ڕاهێنەرە هۆڵەنديەكە لەگەڵ يانەى ئەنتەر ميلان بەدەستيهێناوە .

دەستەى كارگێڕى و ڕۆژنامەكانى سەر بەو يانەيە بە كۆى دەنگ لەگەڵ ئەوەدا بون كە چانسێكيتر بە فرانك ديبۆر بەن لەيارى يانەى ئەنتەر ميلان بەرامبەر “تۆرينۆ ” لەگەڕى دەيەمى خولى ئيتالى  لەئەگەرى دۆڕانى ئەنتەر ميلان بڕيارێكى يەكلايكەرەوە ئەدەن لەسەر داهاتوى ئەوڕاهێنەرە هۆڵەنديە لەگەڵ يانەكەيان .

هەر لەو بارەوە ڕۆژنامەى “لۆپاريزيان” فەرەنسى ئەوەى ڕاگەياند كە يانە ئيتاليەكە لەپەيوەنديدان بۆئەوەى گرێبەست لەگەڵ ڕاهێنەرى فەرەنسى “لۆران بلان” واژۆبكەن بۆ جێگرەوەى فرانك ديبۆرى هۆڵەندى .

لۆراتن بلان لەپێشودا بەڵێنى دابو لە گواستنەوەى زستانە بەشێوەيەكى بەهێز بگەڕێتەوە بۆ كارى ڕاهێنەرايەتى بەمەش كارى ئەنتەر ميلان ئاسان ئەكا بۆ واژۆ كردنى گرێبەست لەگەڵ ئەو ڕاهێنەرە فەرەنسيە .

لۆران بلان ڕاهێنەرى پێشوى يانەى پاريس سانجێرمانى فەرەنسى بوەو توانيويەتى لەگەڵ ئەو يانە فەرەنسيە دەستكەوتى باش بەدەستبێنێ  بەڵام لەدواى كرانە دەرەوەى يانەى پاريس سانجێرمان لە خولى يانە پاڵەوانەكانى ئەوروپا ئيدارەى يانە پاريسيەكە ئەو ڕاهێنەرەى لەكارى ڕاهێنەرايەتى يانە فەرەنيسەكە دورخستەوە و گرێبەستى لەگەڵ” ئۆناى ئيمرى ” واژۆكرد بۆجێێگرەوەى لۆران بلان .

 

كۆمێنت لەسەر ئەم بابەتە بنوسە

ئيمەيڵەكەت پارێزراو دەبێت و دەرناكەوێت. *

*