Home / ئنگليز / ڤيديۆ/ بەسەركردايەتى خوان ماتا مانيو گەيشتە چارەكى كۆتايى جامى ئنگلتەرا..
mata-1

ڤيديۆ/ بەسەركردايەتى خوان ماتا مانيو گەيشتە چارەكى كۆتايى جامى ئنگلتەرا..

شەوى رابردوو لە ميانى ياريەكانى جامى يەكێتى ئنگلتەرا لە قۆناغى ١٦ يانەى مانچستەريونايتد لە نێو ياريگاى ئۆلد ترا فۆرد ميواندارى لە يانەى مانچستەرسيتى هاوشارى كرد و توانى بە ئەنجامى گۆڵێك لە پاڵەوانێتيەكە دوورى بخاتەوە.

 

گێمى يەكەمى ياريەكە هەردوو يانە ئاستێكى باشيان پێشكەش كرد بەڵام كورانى پيپ گوارديۆلا نزيكتربوون لە تۆماركردنى گۆڵ بە سەركردايەتى مانوێل نۆليتۆ.

بەڵام لە گێمى دووەم و لە خولەكى ٥٤ زلاتان ئيبراهيم ئۆڤيچى سويدى تۆپى بۆ ناو گۆڵى ستيزن ئاراستە كرد و تا گەيشتە پێيەكانى خوان ماتا و گۆڵى پێشكەوتنى تۆمار كرد بە پێى چەپى.

 

دواى تۆمار كردنى ئەو گۆڵە مانسيتى هەرموو فشارێكى خستە سەر شەيتانە سوورەكان بۆ ئەوەى ئەنجامەكە يەكسان بكاتەوە بەڵام تا كۆتايى ئەنجام وەك خۆى مايەوە و كورانى مۆرينيۆ سەركەوتنيان تۆمار كرد و خۆيان گەياندە قۆناغى چارەكى كۆتايى.

 

ڤيديۆ/

كۆمێنت لەسەر ئەم بابەتە بنوسە

ئيمەيڵەكەت پارێزراو دەبێت و دەرناكەوێت. *

*