Home / ئنگليز / “پيپ گوارديۆلا” ژمارەيەكى خراپى بەناوى خۆى نوسيەوە
146993_0

“پيپ گوارديۆلا” ژمارەيەكى خراپى بەناوى خۆى نوسيەوە

(إفي):لەدواى دۆڕانى يانەى مانجستر سيتى لەبەرامبەر بەهێزترين يانەى ڕكابەرى مانجستر يونايتد بەگۆڵێكى بێبەرامبەر لە قۆناغى ١٦(كاپيتاڵ وەن) ،ڕاهێنەرى ئيسپانى پيپ گوارديۆلا ئەمجارەش بێهيواكرا لە تامى بردنەوە لە ٦ يارى يەك لەدواى يەك ،كەلەژيانى ڕاهێنەرايەتى ئەو ڕاهێنەرە ئيسپانيە بۆيەكەم جار ڕويداوە  بەمەش ژمارەيەكى خراپى لەژيانى ڕاهێنەرايەتى خۆى نوسيەوە .

بەم پێيەش پيپ گوارديۆلا بۆ شەشەم يارى لەسەر يەك بەردەوامە لە دۆڕانەكانى  كە ٣ يارييان لە خولى ئينگليزى و دوو يارى لە خولى يانە پاڵەوانەكان و ياريەكيش لە “كاپتاڵ وەن”.

يانەى مانسيتى لەژێر ڕاهێنەرايەتى پيپ  ١٠ يارى لەسەر يەكى بەربردنەوە كۆتاى پێهێنا لە سەرەتاكانى خولى ئينگليزى و يانە پاڵەوانەكانى ئەوروپا  بەڵام لەدواى يەكسان بونەكەيان لەبەرامبەر  يانەى سلتيك لە يانە پاڵەوانەكانى ئەوروپا  شەمەندەفەرى دۆڕانەكانى يانەى مانسيتى دەستيپێكرد(٣-٣)لە دواى ئەوە شەش يارى لەسەريەك دۆڕاوە .

يارى داهاتووى مانسيتى لەخولى ئينگليزى دەبێ لەبەرامبەر وێستهام كەئەم ياريە وەك دەرچەيەك دا ئەنرێ بۆئەوەى يانەكەى پيپ گوارديۆلا لە سەر سكەى دۆڕانەكان ڕزگارى بێت و ڕێگاى بردنەوەى بناسێتەوە هەروەها سەرجەم واجيهە خراپەكانى سەر پيپ گوارديۆلاش نەمێنێ .

 

 

كۆمێنت لەسەر ئەم بابەتە بنوسە

ئيمەيڵەكەت پارێزراو دەبێت و دەرناكەوێت. *

*