Home / ئسپانيا / ئنێستا: ناتوانين چيتر خاڵى زياتر لە ليگا لەدەست بدەين..

ئنێستا: ناتوانين چيتر خاڵى زياتر لە ليگا لەدەست بدەين..

مايسترۆ و كاپتنى يانە كەتەلۆنيەكە ئەندرێس ئنێستا بە ئاشكرا باس لە مەترسى لەدەستدانى خاڵەكانيان دەكات لە لاليگا.

ئنێستا لە دواى ياريەكەى شەوى رابردوويان كە بەرامبەر بە يانەى رياڵ سۆسيداد بە گۆڵچكى بێ وەلام دووچارى شكست بوونەوە دەڵێت: نەمانتوانى هەلى باش دروست بكەين لە گێمى يەكەمدا وەك ئەوەى كە لە گێمى دووەم كردمان, بەردەوام ئەنجامى ئەو كارە سەخت دەبێت كە دوا دەكەوێت, بەڵام پێويستە ئێمە هەنگاوێك بنێين بۆ پێشەوە, جياوازى خاڵەكانمان لە پێشەنگيدا زۆر زۆربوو تەنها چەند هەڵەيەك لە رابردوودا بەم ئاستەى گەياندين, هەڵەى زۆرمان كرد چيتر نابێت رێگە بە هەلەى تر بدەين.

ئنێستاى تەمەن ٣٢ ساڵ سەبارەت بە كاريگەرى شكستەكان لەسەر ياريزانان و يانەكە وتى ئەگەر شكستەكان كاريگەرى لەسەر مان هەبوايە ئەوا نەماندەتوانى گێمى دووەم بەو شێوەيە يارى بكەين, هەندێك جار ناتوانيت وەسفى شكست بكەيت ئەوەش روويدا و كۆتايى هات, بەڵام پێويستە چارەسەرى بكەين بۆ ئەوەى بتوانين لە يارى گەرانەوە بەرامبەر ئەتلەتيكۆ يارى بكەين و بگەينە نيوەى كۆتايى, هەربۆيە رێگە نادەم ئەم شكستە كاريگەرى هەبێت لەسەرم لە يارى داهاتوو بەرامبەر ئەتلەتى, چونكە ئەوە پاڵەوانيەتيەكى جياوازە يەك هەڵە كۆتايى هاتنى پاڵەوانيەتيەكەيە.

لە كۆتاييدا ئنێستا وتى: پێويستە لەسەرمان ئەنجامەكانمان باشتر بكەين بۆ گەيشتن بە نازناوەكان, وە ئەو يانەيەى كە لە كۆتايدا دەبێتە پالەوان ئەوا ئەو يانەيە خۆراگرتروو بەهێزترە لەو وەرزەدا, هيوادارم ئێمە ئەو يانەيە بين لە كۆتاييدا كە دەبێتە پاڵەوان و بۆ ئەوەش تێدەكۆشين.

يانەى بارشەلۆنە لە هەفتەى ٣٢ى خولى پلەيەكى ئسپانيا بارشەلۆنە بوە ميوانى رياڵ سۆسيداد, لە ئەنجامدا بە گۆڵێكى بێ وەڵام دووچارى شكست بوويەوە و سێ خاڵى گرنگى لەدەستدا و جياوازى خاڵەكانى لەگەڵ ركابەرەكانيدا كەمكردەوە.

Leave a Reply

دڵنيابە ئيمەيڵەكەت بە نهێنى دەمێنێتەوە. Required fields are marked *

*

x

هەواڵێكى تر..

پێكهاتەى چاوەروانكراوى (جيرونا X بارشەلۆنە)..

بريار وايە ئەمرۆ شەمە لە هەفتەى شەشەمى لاليگا يانەى بارشەلۆنە ببێتە ميوانى يانەى جيرونا كە ...