Home / ئنگليز / مۆرينهۆ : كات بەن بە “پۆگبا “چونكە لەوانەيە ببێتە باشترين ياريزانى هێڵى بەرگرى

مۆرينهۆ : كات بەن بە “پۆگبا “چونكە لەوانەيە ببێتە باشترين ياريزانى هێڵى بەرگرى

خۆزێ مورينهۆ ڕاهێنەرى مانجستر يونايتد ڕايگەياند كە خراپى ئاستى “پۆگبا” لەگەڵ يانەى مانجستر يونايتد بەهۆى ڕانەهاتنى ئەو ياريزانەيە بە شێوازى ياريكردنى لەگەڵ مانجستر يونايتد چونكە تا ئێستاش ئەو ياريزانە بە شێوازى يانەى يوڤانتوس يارى ئەكا و ڕانەهاتوە لەگەڵ ياريزانانى يانەى مانجستر يونايتد يارى بكا .

پۆگبا تا ئێستا لەگەڵ يانەى مانجستر يونايتد ١١ يارى ئەنجامداوە كە لەو ١١ ياريە تەنها ٣ گۆڵى تۆمار كردوە .

خۆزێ مۆرينهۆ ئەوەى بە كەناڵى “سكاى سبۆرت” ڕاگەياند كە پۆگبا تواناى هەيە لەزۆر شوێنێك لەياريگا يارى بكا كێشەكەى پۆگبا لە تەركيز و شێوازى ڕێكى ياريكردن نيە، بەڵام كێشەى پۆگبا ڕانەهاتنە لە شێوازى ياريكردنى لەگەڵ يانەى مانجستر يونايتد مۆرينهۆ وتيشى ئەبێ كات بدرێ بە پۆگبا بۆ ئەوەى ڕابێت لەگەڵ يانە نوێكەى  چونكە ئەو لە شێوازێكى زۆر جياوازى ياريكردنەوە هاتوە بۆيە پێويستە كاتى پێبدرێ .

مۆرينهۆ بەردەوام بوو لەسەرقسەكانى لەبارەى پۆگباو وتى ئەو ياريزانە داهاتويەكى پرشنگدار چاوەڕوانى دەكا ئەو هێشتا تەمەنى كەمە ئاستى زۆر بەرز دەبێـت لەداهاتودا ،پڕۆەى يانەى مانجستر يونايتديش دروستكردنى ياريزانى گەورەيە پۆگباش هەمان ئامانجى هەيە بۆيە ڕويكردوەتە يانەى مانجستر يونايتد .

 

 

 

 

 

Leave a Reply

دڵنيابە ئيمەيڵەكەت بە نهێنى دەمێنێتەوە. Required fields are marked *

*

x

هەواڵێكى تر..

پێكهاتەى چاوەروانكراوى (ئارسناڵ – تۆتنهام)..

بريار وايە ئەمرۆ شەمە لە چوارچێوەى ياريەكانى هەفتەى ١٢ى خولى نايابى ئنگليزيدا لە نێو ياريگاى ...