Home / ئنگليز / فەيلەسوفى ئسپانى (پيپ گوارديۆلا) باس لە هۆكارى خراپى ئاستى دەكات..

فەيلەسوفى ئسپانى (پيپ گوارديۆلا) باس لە هۆكارى خراپى ئاستى دەكات..

لە ياريەكانى ئەم دواييەى مانچستەرسيتى راهێنەرى ئسپانى پيپ گوارديۆلا ئاستى وەك پێويست نيە و ماوەى شەش يارى لەسەر يەكە بە سەركەوتن شاد نەبوەتەوە ئەمەش يەكەمجارە لە مێژووى ئەو راهێنەرەدا بۆ ماوەيەكى زۆر لەگەڵ يانەكەيدا سەركەوتوو نەبێت.

لە پێنج يارى رابردوودا و بە تايبەتى بەرامبەر يانەى بارشەلۆنە لە خولى يانە پاڵەوانەكانى ئەوروپا دووچارى گەورەترين شكست بوەتەوە بە ئەنجامى ٤-٠, لەگەڵ ئەوەشدا شەوى رابردوو بەردەوام بوو لە سەر ئەنجامە خراپەكانى و ئەمجارە جامى يەكێتى ئنگلتەراى لە دەستدا شەشەم شكستى نوسيەوە ئەويش دواى ئەوەى بەرامبەر بە شەيتانە سوورەكان و جۆزيە مۆرينيۆى كۆنە ركابەرى بە ئەنجامى ١-٠ دووچارى شكست هات.

سەبارەت بە ئاستى يانەكەى و خراپى ئەنجامەكانى ئەم دواييەى پيپ گوارديۆلاى راهێنەرى مانچستەرسيتى لە دواى دێربى مانچستەر بۆ دەزگاكانى راگەياندن دواو وتى: “من هيچ شتێكم نەگۆريوە و لەسەر هەمان رێگا كە چەندين يارى سەرەتاى ئەم وەرزە سەركەوتوو بووين بەدەوامم, بەڵام ئەم بۆ هەموان روودەدات”.

وتيشى: “هەندێك وادەزانن من گۆچانى جادوويم پێيە بەڵام شتى وانيە, هەموو يانەيەك دەكرێت بە ئەنجامى خراپدا تێبپەرێت, هيوادارم ئەمە جارێكى تر روونەداتەوە, هەرچەندە سەركەوتن و شكست بەشێكە لە كارەكەم”.

لە كۆتاييدا پيپ وتى: “لە گێمى يەكەم هەلى تاكەكەسى و مەترسيدارمان بۆ هەڵكەوت بەڵام نەمانتوانى گۆڵ بكەين, من شانازى بە پێكهاتەكەمەوە دەكەم هەروەها شانازى بە ئەستێرە و بەهرەدارانى نوێى يانەكەمەوە دەكەم”.

جێگاى باسە كە ئەمە يەكەم وەرزى راهێنەرە ئسپانيەكە لە خولى نايابى ئنگليزى هەرچەندە لە ١٠ يارى سەرەتادا سەركەوتوو بوو بەڵام ئەم ماوەيە ئاستى يانەكەى وەك پێويست نيە و لە دۆخى خراپدايە و هەموو هەوڵێكى خستوەتە گەر بۆ ئەوەى رزگارى ببێت و بە سەركەوتن شاد بێتەوە.

 

كۆمێنت لەسەر ئەم بابەتە بنوسە

ئيمەيڵەكەت پارێزراو دەبێت و دەرناكەوێت. *

*