Home / ئسپانيا / مەشق و راهێنانەكانى مەدريد پێشكەوتنى ئاستى مۆدريچ و رامۆسى بەخۆيەوە بينى
مۆدريچ

مەشق و راهێنانەكانى مەدريد پێشكەوتنى ئاستى مۆدريچ و رامۆسى بەخۆيەوە بينى

ئەمرۆ پێنج شەمە ياريزانانى يانەى رياڵ مەدريدى ئسپانى يەكەم مەشق و راهێنانيان بەمەبەستى ئامادەكارى بۆ يارى بەرامبەر ديپۆرتيڤۆ ئالاڤيس ئەنجامدا كە بريارە رۆژى شەمە لە هەفتەى ١٠ يەمى خولى يانە پلە يەكەكانى ئسپانيا يارى بكەن.

لە مەشق و راهێنانەكاندا لە ئاستى ياريزانە پێكراوەكانى وەك مۆدريچ و رامۆس گۆرانكارى گەورە بەديدەكرا, رامۆس لە دواى پێكانەكەى بۆ يەكەمجار توانى مەشقى راكردن ئەنجام بدات لەگەڵ پزيشكەكەى.

هەروەها لە مەشقەكەدا ئەو ياريزانانەش كە لە يارى رابردوو كە لە جامى شاى ئسپانى بەرامبەر كولتورال ياريان دەكرد بەديدەكرا.

كۆمێنت لەسەر ئەم بابەتە بنوسە

ئيمەيڵەكەت پارێزراو دەبێت و دەرناكەوێت. *

*