Home / ئەستێرەكان / رۆناڵدۆ باس لە بەهێزترين بەرگريكار دەكات كە رووبەرووى بووبێتەوە لە ژيانى وەرزشيدا..
cc-1

رۆناڵدۆ باس لە بەهێزترين بەرگريكار دەكات كە رووبەرووى بووبێتەوە لە ژيانى وەرزشيدا..

ئەستێرە پرتوگالى و هێرشبەرى يانەى رياڵ مەدريدى ئسپانى (كريستيانۆ رۆناڵدۆ) پێى وايە كە ئاشليى كۆڵى ياريزانى يانەى چێڵسى لەندەنى قورسترين ركابەرى بوە كە رووبەرووى بوەتەوە لە ژيانى وەرزشى خۆيدا, بەتايبەتى لەو كاتەى كە لە مانچستەر يونايتد چەندين جار ياريان بەرامبەر يەك كردوە.

رۆناڵدۆ لە لێدوانێكى بۆ گۆڤارى “Coach Magazine” رايگەيان: “ساڵانێك هەبوو كە ركابەريەكى سەخت لە نێوان من و ئەشلى كۆڵدا بووين, چونكە ئەو بەرگريكارێكى زۆر سەرسەختبوو لە نێو ياريگادا و نەيدەهێشت ياريزانەكەى بەرامبەرى بۆ جارێكيش هەناسەى ئازادى بدات”.

وتيشى: “ئەشلى كۆڵ ياريزانێكى رك و خێرا و بەهێزە, ئەو كاتەى كە لە باشترين ئاستيدا بوو كاتى ياريكردن بەرامبەرى دەمزانى كە ياريەكى ئاسان نابێت و ناتوانم بە ئاستى لە نێو ياريگادا بجوڵێم.

لە كۆتاييشدا رۆناڵدۆ سەبارەت بە گەورەترين ركابەرى لە رووى خەڵاتە تاكەكەسيەكانەوە (ميسى) وتى: “رێزێكى گەورە لە نێوانماندا هەيە, راگەياندنەكان پێيان خۆشە كە چيرۆكى دوژمنايەتى گەورە لە نێوانماندا دروست بكەن بەلام ئەوە راست نيە, ئێمە هاورێ نين بەڵام زۆر رێز لە يەكترى دەگرين”.

كۆمێنت لەسەر ئەم بابەتە بنوسە

ئيمەيڵەكەت پارێزراو دەبێت و دەرناكەوێت. *

*