ئيدين دزيكۆى ياريزانى يانەى رۆماى ئيتالى لەم وەرزەدا تا ئەم ساتە پێشەنگى گۆڵكارانى پێنج خولە گەورەكەى ئەوروپاى گرتوە.

دزيكۆ بە تۆماركردنى ١٠ گۆڵ لە كۆى ٩ جەولەى خولى پلە يەكى ئيتاليا توانى پێش كاڤانى هێرشبەرى پاريس سانجێرمانى فەرەنسى بكەوێت كە ٩ گۆڵى هەيە.

بەڵام پلەى سێيەم لەلايەن سێ ياريزانە داگير كراوە كە هەرسێكيان خاوەنى هەشت گۆڵن ئەوانيش (ماورۆ ئيكاردى هێرشبەرى ئەنتەرميلان) و (تشيرۆ ئيمۆبێلى هێرشبەرى لاتزيۆ) و ئەنتۆنى ميديست ئەستێرەى كۆڵن).

ليستى ١٠ باشترين گۆڵكارانى پێنج خولە بەهێزەكەى ئەوروپا بريتين لە:

 

  • ئيدين دزيكۆ (رۆما) ١٠ گۆڵ.
  • ئيديسۆن كاڤانى (پاريس سانجێرمان) ٩ گۆڵ.
  • ماورۆ ئيكاردى (ئەنتەرميلان) ٨ گۆڵ.
  • ئەنتۆنى ميديست (كۆڵن) ٨ گۆڵ.
  • تشيرۆ ئيمۆبێلى (لاتزيۆ) ٨ گۆڵ.
  • لويس سوارێز (بارشەلۆنە) ٧ گۆڵ.
  • ليۆنێل ميسى (بارشەلۆنە) ٧ گۆڵ.
  • ئيميريك ئۆباميانگ (دۆرتمۆند) ٧ گۆڵ.
  • ئەليكساندەر لاكازيتى (ليۆن) ٧ گۆڵ.
  • ديێگۆ كۆستا (چێڵسى) ٧ گۆڵ.
بڵاو كردنەوەى ئەم هەواڵە لە: