Home / ئەوروپا / ڕاهێنەرى هەڵبژاردەى ئسپانيا دەرگا بەڕووى داڤيد ڤيا ئەكاتەوە بۆ ياريكردن لەگەڵ ئيسپانيا

ڕاهێنەرى هەڵبژاردەى ئسپانيا دەرگا بەڕووى داڤيد ڤيا ئەكاتەوە بۆ ياريكردن لەگەڵ ئيسپانيا

جولين لۆبيتيجى بەڕێوبەرى وەرزشى هەڵبژاردەى ئيسپانيا ڕايگەياند كە لەوانەيە لە ئايندەيەكى نزيكا “داڤيد ڤيا”بانگهێشتى هەڵبژاردەى ئيسپانيا بكرێ بەهۆى ئەو ئاستە نايابەى كە لەگەڵ يانەى “نيوڕيدئۆڵ بۆيس” ئەمريكى پێشكەشيدەكا .

كۆتا يارى داڤيد ڤيا كە بۆ هەڵبژاردەى ئيسپانيا ئەنجامىيدا لە ساڵى ٢٠١٤ بوو دواتر لە ساڵى ٢٠١٥ جارێكيتر بانگهێشتى پێكهاتەى هەڵبژاردەى  ئيسپانيا كرا لەلايەن ڕاهێنەر” دل بۆسكى” بەڵام بەشدارى پێنەكرا لەو ياريە .

لوبيتيجى  بۆ دەزگاكانى ڕايگەياندن قسەيكردو  وتى  “لەگەڵ خێزانەكەم پێشتر سەفەرم كرد بۆ نيۆرك و بينەرى يارى داڤيد ڤيا بوم  بەڕاستى ئەو بەشێوەيەكى جوان و بەسەركەوتوىەكى زۆر يارى ئەكا “.

هەروەها بەردەوام بوو لەقسەكانى و وتى ” داڤيد ڤيا تواناى زۆر باشى هەيە بۆياريكردن كە تواناى هەيە بگەڕێتەوە ڕيزى هەڵبژاردەى ئيسپانيا ئێمە دەرگا بەڕوى  داڤيد ڤيا داناخەين لە بەرامبەر هيچ ياريزانێك ،بەتايبەتى ئەو ياريزانانەى تواناى زۆر باشيان هەيە بۆ ياريكردن .

داڤيد ڤيا گۆڵكارى مێژووى هەڵبژاردەى ئيسپانيايە بە  ٥٩ گۆڵ لەماوەى ٩٧ يارى كە بۆ هەڵژاردەكەى كردويەتى لە ژيانى وەرزشيدا.

 

كۆمێنت لەسەر ئەم بابەتە بنوسە

ئيمەيڵەكەت پارێزراو دەبێت و دەرناكەوێت. *

*