Home / كوردستان / پاڵەوانێتى بالەى پلە يەكەكانى عێراق دەستى پێكرد و شێروانە يەكەم سێ خالى مسۆگەر كرد..
بالەى شێروانە

پاڵەوانێتى بالەى پلە يەكەكانى عێراق دەستى پێكرد و شێروانە يەكەم سێ خالى مسۆگەر كرد..

دوێنێ پێنج شەمە كە دەستپێكى پاڵەوانێتى بالەى پلە يەكى عێراق بوو يانەى شێروانەى نوێنەرى گەرميان توانى لە يەكەم يارى خۆى سەركەوتن بەدەست بهێنێت و سێ خاڵى گرنگ كۆ بكاتەوە.

ئەم پاڵەوانێتيەكە كە بەبەشدارى پێنج يانە (شێروانە, قەرەقوش, سەورە, ئارارات, سنجار) لە هۆڵى داخراوى يانەى هەولێر بەرێوەدەچێت بە شێوەى خاڵبەنديە و لە كۆتاييدا دوو يانەى يەكەم و دووەم دەتوانن سەربكەون بۆ قۆناغى كۆتايى.

لە يەكەم يارى خۆيدا كورانى شێروانە بەرامبەر بە يانەى بالەى قەرەقوش ياريان كرد و توانيان بە ئەنجامى ٣-١ ياريەكە ببەنەوە, هەر لەو چوارچێوەيەشدا بريارە ئەمرۆ هەينى كاتژمێر ٢:٠٠ى دواى نيوەرۆ بەرامبەر بە يانەى ئارارات يارى بكات.

كۆمێنت لەسەر ئەم بابەتە بنوسە

ئيمەيڵەكەت پارێزراو دەبێت و دەرناكەوێت. *

*