Home / ئسپانيا / بارشەلۆنە چاوى لە ئەستێرەيەكى يوڤيە..!!
كوادرادۆ

بارشەلۆنە چاوى لە ئەستێرەيەكى يوڤيە..!!

ئێوارەى رۆژى پێنج شەمە رۆژنامە ئسپانيەكان بلاويان كردەوە كە يانەى بارشەلۆنە بەنيازە لە مانگى يەكى ساڵى داهاتوو (لە گواستنەوەى زستانە) گرێبەست لەگەل ياريزانى بەرەگەز كۆلۆمبيى (كوادرادۆ) ئەستێرەى يوڤى مۆربكەن.

 

رۆژنامەكان ئاماژەيان بۆ ئەوە كردوە كە كوادرادۆ دڵخۆشە بە هەر گرێبەستێك ئەگەر لەلايەن يانەى بارشەلۆنەوە بێت, ئەوەش هاتوە كە يانە كەتەلۆنيەكە ياريزانێكى بۆ هێڵى بەرگرى لاى راست دەوێت چونكە لە ئێستادا و بەتايبەتى دواى رۆشتنى دانى ئەلڤێس لەو هێڵەوە دووچارى گرفت بوەتەوە و زۆرجار سود لە تواناكانى سێرجى رۆبێرتۆ وەردەگرێت.

هەروەها چاوەرواندەكرێت كە بارشەلۆنە تا وەرزى گواستنەوەى زستانە يان كۆتايى وەرزى ٢٠١٦-٢٠١٧ى لاليگا دەستبەردارى ئەلێكس ڤيدالى بەرگريكارى لاى راست ببێت و بيفرۆشێت, بۆ پركردنەوەى ئەو جێگايەش بەرپرسانى يانەكە چاويان لە كوادرادۆى كۆلۆمبيە.

جێگاى ئاماژە پێكردنە كوادرادۆ بۆ وەرزى دووەمە بە شێوەى خواستن لە ريزى خانمە پيرەكەدايە و پێشتر لە يانەى چێڵسيەوە روى لە يوڤى كردوە.

كۆمێنت لەسەر ئەم بابەتە بنوسە

ئيمەيڵەكەت پارێزراو دەبێت و دەرناكەوێت. *

*