Home / تێنس / لە ڤييەناى كراوەى ٥٠٠ خاڵ, ئاندى مۆراى و دەيڤيد فيرێر خۆيان گەياندە چارەكى كۆتايى
ئاندى مۆراى

لە ڤييەناى كراوەى ٥٠٠ خاڵ, ئاندى مۆراى و دەيڤيد فيرێر خۆيان گەياندە چارەكى كۆتايى

دوێنێ پێنج شەمە ياريزانى بەرەگەز بريتانى (ئاندى مۆراى) خاوەن ريزبەندى يەكەمى جيهانى, توانى خۆى بگەيەنێتە چارەكى كۆتايى پاڵەوانێتى ڤييەناى كراوەى خاوەن ٥٠٠ خاڵ.

پاڵەوانێتى ڤيەناى كراوەى خاوەن ٥٠٠ خاڵ لە نەمسا بەرێوە دەچێت و تێيدا ئاندى مۆراى توانى لە قۆناغى هەشتەمەوە خۆى بگەيەنێت بە قۆناغى چارەكى كۆتايى ئەويش دواى ئەوەى توانى لە ركابەرەكەى (جيل سيمۆن)ى فەرەنسى بباتەوە بە ئەنجامى دوو كۆمەڵە بەرامبەر بە كۆمەڵەيەك (٦-٤, ٢-٦, ٢-٦).

هەروەها لە ياريەكى تردا دەيڤد فێرێرى ئسپانى توانى خۆى بگەيەنێتە هەمان قۆناغ ئەويش دواى بردنەوەى لە جواو سوزاى پرتوگالى بە ئەنجامى دوو كۆمەڵەى بێ وەڵام (٦-٢, ٧-٦).

 

كۆمێنت لەسەر ئەم بابەتە بنوسە

ئيمەيڵەكەت پارێزراو دەبێت و دەرناكەوێت. *

*