Home / ئسپانيا / مۆدريچ پێش ئەو وادەيەى بۆى دياريكرابوو دەگەرێتەوە..
مۆدريچ

مۆدريچ پێش ئەو وادەيەى بۆى دياريكرابوو دەگەرێتەوە..

ئەمرۆ هەينى رياڵ مەدريد هەواڵێكى خۆشى لەسەر ئەستێرە كرواتيەكەى پێگەيشتن و بريارە لە ياريەكانى داهاتوو بگەرێتەوە نێو ياريگاكان پێش ئەو وادەيەى كە بۆى دياريكرابوو.

لۆكا مۆدريچ چەند هەفتەيەك پێش بەهۆى ئەوەى لە ئاستى ئەژنۆى دووچارى پێكان هات نەشتەرگەرى بۆ ئەنجامدرا و برياردرا كە لە يارى دێربى يانەكەى بەرامبەر ئەتلەتيكۆ مەدريد كە ١٩ى مانگى داهاتوو ئەنجام دەدرێت بگەرێتەوە.

بەڵام مەشق و راهێنانەكان زۆربەباشى بەرێوەچوە و پێشكەوتن لە چارەسەركردنى پێكانەكەى بەديكراوە و ئەمرۆ بە تۆپەوە مەشقى كردوە, رۆژنامەى ماركاى ئسپانيش رايگەياندوە كە مۆدريچ لە يارى هەفتەى داهاتوو واتە ٦ى ١٠ بەرامبەر ليگانيس دەگەرێتەوە نێو ياريگاكان.

رۆژنامە مەدريديەكە باسى لەوەشكردوە كە دەستەى پزيشكى مەدريد كار لەسەر ئەوە دەكەن بۆ ئەوە مۆدريچ ١٠٠% بۆ يارى دێربى مەدريد بەرامبەر ئەتلەتيكۆمەدريد ئامادە بێت, ئەوەش هاتوە كە لە بەرامبەر ليگانيس رێگەى پێدەدرێت چەند خولەكێك يارى بكات.

كۆمێنت لەسەر ئەم بابەتە بنوسە

ئيمەيڵەكەت پارێزراو دەبێت و دەرناكەوێت. *

*