Home / جيهان / بەلێهاتوى “دواين ويد ” شيكاگۆ بۆڵس سەركەوت بەسەر بۆستن سلتيكس
dwyane-wade

بەلێهاتوى “دواين ويد ” شيكاگۆ بۆڵس سەركەوت بەسەر بۆستن سلتيكس

لەخولى يانە پيشەگەرەكانى ئەمريكا ناسراو بە “NBA” شيكاگۆ بۆڵز توانى سەركەوێ بەسەر بۆستن سلتيكس  بە ئەنجامى ١٠٥-٩٩ خاڵ دوێنێ پێنج شەمە .

شيكاگۆ توانى سەركەوێ بە هۆى زيرەكى و بەتواناى ياريزانى نوێى ” دواين ويد”كەتوانى ٢٢ خاڵ كۆبكاتەوە  وە “پێنج” پاسى ڕاست بە هاوڕێكانى بدات  هەروەها توانى پارێزگارى لە ٦ هێرشى هەڵگەڕاوە بكا .

هەروەها “جيمى بوڵز “توانى ٢٤ خاڵ كۆبكاتەوە لەگەڵ ئەوەشا توانى ٧پاسى ڕاست بدات ،لەهەمان كاتا “ڕاجۆن ڕۆندۆ”توانى ٩ پاسى يەكلاكەرەوە بدات بە هاوڕێكانى كە ئەمەش هۆكارێكى ترى گرنگ بوو بۆ سەركەوتنى شيكاگۆ بۆڵز لەو ياريەدا .

لە ياريەكيتردا “ئەتلانتا هۆكس “توانى سەركەوێ بەسەر “واشنتۆن ويزارد”بە ئەنجامى ” ١١٤-٩٩ خاڵ  هەروەها بەلهاتوى ياريزان “پۆڵ ميليساب”بە كۆكردنەوەى  ٢٨ خاڵ بەمەش يانەى  ئەتلانتا هۆكس بە سەرەتايەكى بەهێزەوە ياريەكانى ئەم وەرزەى خولى“NBA” دەستپێكرد.

 

 

كۆمێنت لەسەر ئەم بابەتە بنوسە

ئيمەيڵەكەت پارێزراو دەبێت و دەرناكەوێت. *

*