Home / ئسپانيا / ديگۆسيمۆنى” ئەم پێنج ياريزانە لەدەست دەدا بەرامبەر مەلەگا ….
ds-1

ديگۆسيمۆنى” ئەم پێنج ياريزانە لەدەست دەدا بەرامبەر مەلەگا ….

ڕاهێنەرى ئەتلەتيكۆ مەدريد “ديگۆ سيمۆنى” پێكهاتەى ياريزانە بەشدارەكانى ڕاگەياند بۆ گەڕى دەيەمى خولى ئيسپانى لە تواناكانى  “پێنج” ياريزان بێبەش دەبێ ،

ڕاهێنەرە ئەرجەنتەنينيەكە  لە تواناكانى هەريەكە لە ياريزانان  “كۆكى” بە هۆى ڕاگرتنەوە كەلەيارى يانەكەى بەرامبەر ئەشبيليە كارتى سورى پێدرا  بەمەش ناتوانى بەشدارى يارى يانەكەى بێت لە گەڕى دەيەمى خولى ئيسپانى ،هەروەها لەتواناكانى هەريەكە لە ياريزانان  ئۆگۆستۆ فرناندێز، ئەليسيۆ شرشى،ميگێل ئەنخل مۆيا بەهۆى پێكانەوە .

لەهەمانكاتا “ديگۆ سيمۆنى” بڕيارى بەشداريپێنەكردنى ياريزانى هێڵى بەرگرى “خۆسێ خيمينيز” داوە بەهۆى تازە گەڕانەوەى ئەو ياريزانە لە پێكانەكەى  كە پێكانى ئەو بەرگريكارە ماوەى مانگێكى خاياند و دوور كەوتەوە لەياريگاكان ،ديگۆ سيمۆنى ئەو ياريزانەى لە ناو ليستى ياريزانە بەشداربوەكان تۆمار نەكردوە و پشوى پێداوە بەڵام بۆ ياريەكانى داهاتوى يانەكەى بەشداريپێدەكا

 

يانەى ئەتلەتيكۆ مادريد لەگەڕى دەيەمى خولى ئيسپانى ميواندارى يانەى “مەلەگا” دەكا لەياريگاى “فيسێنتى كالديرۆن”بەشێوەيەكى زۆر بەهێز خۆى ئامادە كردوە بەتامى بردنەوە ئەو ياريە دەستپێدەكا چونكە لەيارى پێشوى بەرامبەر يانەى “ئەشبيليە ” وەبوە هۆكارى لەدەستدانى پلەى يەكەم بەسودى يانەى ئەشبيليە  ،ديگۆ سيمۆنى ئەم ياريەى بەگرنگ ناوزەند كردوە بۆ يانەكەى  بۆئەوەى بگەڕێنەوە كێبڕكێى دەستەبەر كردنى  ڕيزبەندى يەكەمى خولى ئيسپانى .بۆيە ئەم  ٣ خاڵى ياريە بۆكوڕانى سيمۆنى زۆر گرنگە  تا كێبڕكێى يانەكانى پێشەوەى ڕيزبەندى پێبكا .

 

كۆمێنت لەسەر ئەم بابەتە بنوسە

ئيمەيڵەكەت پارێزراو دەبێت و دەرناكەوێت. *

*