Home / ئنگليز / يانەيەكى “ئينگليزى” چاوى بڕيەوەتە تواناكانى “خافيێرپاستۆرى ” ئەرجەنتينى

يانەيەكى “ئينگليزى” چاوى بڕيەوەتە تواناكانى “خافيێرپاستۆرى ” ئەرجەنتينى

دەزگا ڕاگەياندنەكانى “فەرەنسا “لە هەواڵێكا ڕايانگەياند كە يانەى” چڵسى” لەندەنى  هاتوەتە سەر خەت بۆ  بەدەستهێنانى تواناكانى ياريزانى يانەى” پاريس سانجێرمان  ” و هەڵبژاردەى ئەرجەنتين “خافيێر پاستۆرى  “.

پێگەى فرانس فتبۆڵى فەرەنسى ڕايگەياند كە خافيێر پاستۆرى بەشێوەيەكى زۆر بەهێز لە لايەن ئيدارەو ڕاهێنەرى يانەى “چڵسى” داواكراوەو  “ئەنتۆنيۆ كۆنتى” ڕاهێنەرى ئەو يانە ئينگليزيە دەيەوێ بەهەر شێوەيەك بێت ئەو ياريزانە ئەرجەنتينيە بەرێتە ” ستانفۆبريج”  بۆ شوێنگرتنەوەى ياريزانى هێڵى ناوەندى  ئيسيپانى  “سيسك فابريگاس” كە ئەگەرى زۆرە ئەو ياريزانە “ستامفۆبريج “جێبهێڵێت لە گواسستنەوى زستانە.

ئەو ڕۆژنامە بەناويانگە فەرەنسيە ڕايگەياند كە يانەى چڵسى بەسودوەرگرتن لەكەمى بەشدايكردنى ئەو ياريزانە لە ياريەكانى يانەكەى و هەروەها گرنگى پێنەدانى لەلايەن “ئۆناى ئيمرى “ڕاهێنەرى  يانە پاريسيەكە ياريزانە ئەرجەنتينيەكە بباتە ڕيزەكانى لە گواستنەوەى زستانە .

 

 

كۆمێنت لەسەر ئەم بابەتە بنوسە

ئيمەيڵەكەت پارێزراو دەبێت و دەرناكەوێت. *

*